نەخۆشی شەكرە چیە؟
نیشانەکانی، دیاری کردنی، چارەسەر..............
10نیشانەی تووشبوونت بە #نەخۆشی_شەکرە.بزانە
✋نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە ودرێژخایەنە و تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین، دواجاریش زیان بە خوێن بەرەکان و دڵت دەگەیەنێت.
✋ئەوەی گرنگە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە مەترسیدارەیە، چونکە هەندێک کات نیشانەکانی نادیارە و نەخۆش هەستی پێناکات تا زوو سەردانی پزیشک بکات و چارەسەر وەربگرێت.
✋هەر بۆیە پێویستە لایەنی کەم کەمێک شارەزایت لە نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە هەبێت.
1-میزکردن بە شێوەیەکی زۆر، گومانی تێدانیە کە بوونی هەوکردن لە میزەڵداندا دەبێتە هۆی میزکردنی زۆر، بەڵام ڕەنگە ئەم هەوکردنە بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە بێت، چونکە لەش هەوڵدەدات ڕزگاری بێت لە کلوکۆزی نابەکارهێنراو.
2-هەستکردن بە تینوێتی زۆر، بەهۆی میزکردنی زۆرەوە.
3-وشکبوونەوەی دەم بەشێوەیەکی زۆر نیشانەیە بۆ نەخۆشی مەترسیدار، بەتەنها هێمانیە بۆ وشکبوونەوەی لەش، ڕەنگە تووشی شەکرەی خوێن بووبیت لە جۆری دوو، لەهەمان کاتدا زیان بە ددان و زمان دەگەیەنێت.
4- نەخۆش زوو زوو برسی دەبێت، چونکە بەرز بوونەوە یان نزمبوونەوەی شەکری خوێن زیان بە لەش دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆش برسی بێت و زیاتر ئارەزووی خواردن بکات.
5-زوو ماندووبوون و هەست کردن بە بێزاری و کەم خەوتن بەهۆی زۆر میزکردنی شەوانەوە، تووشبوون بە دڵەڕاوکێ.
6-توانای سەرنجدان و بینینی ئاستی چاوەکانت کەم دەبێتەوە، ئەمەش یەکێکە لە مەترسیدارترین نیشانەکان.
7-ئەو کەسانەی تووشی شەکرەی خوێن دەبن، لەهەمانکاتدا تووشی هەوکردنی چەند ئەندامێکی لەشیان دەبن وەک پێست یان میزەڵدان یان ئەندامی زاوزێ.
8-ڕەنگە هەندێک کات هەست بە سڕبوونی هەندێک ئەندامی لەشت بکەیت، بەهۆی کاریگەری شەکرە لەسەر مێشک.
9-دابەزینی کێش بەشێوەیەکی زۆر بەهۆی تێکچوونی تواناکانی لەش لە بەرهەمهێنانی ئەنسۆلیندا.
10-ئەو کەسانەی تووشی شەکرە دەبن، برینەکانیان درەنگ چارەسەر دەبێت، بەتایبەتی تووشبووانی جۆری دوو، پێویستە ئاگاداری هەمو ئەو خۆراکانە بن کەدەبێتە هۆی
زیان گەیاندن بە تەندروسی..
#تەندروستی من👍
زانینی ڕێژەی شەکرە:🤔
Fbg ; 60-100mg/dl پێش نان خواردا
Rbg: ⬆200mg/dl پاش نان
چارەسەری شەکره بە خۆراک🍔🍗:
-نەخواردنی شەکری دەستکرد
-دوورکەوتنەوە لە چوکلاتەو هاوشێوەکانی
-خواردنی شەکری سروشتی.کەلە میوەکاندا هه یە،بەڵام ئەویش لە ڕێژەی خۆی
-نەخواردنی ئەوخۆراکانەی کە بڕێکی زۆر نیشاستەیان تێدایە..وەک برنج.......
-بەکار هێنانی خورما، بەڵام لە هه ند ێ حاڵەتدا خورمایش زەرەری هه یە، باش ترین شت خواردنی کشمیشە،
چارەسەر بەدەرمان:🏥
①; Glibenclamide + Metformin....
②; Acarbose
بەكارهێنان:
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم - دابەزینی شەکری خوێن – شەکرەی درۆزنەیی.
بەكارهێنان:
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم – بەکاردێت بۆ دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن – جێگیرکردنی گلوکۆزی یان کۆنترۆڵ کردنی - چارەسەرکردنی زیادبوونی دەردراوەکان – بەکاردێت بۆ ئەو نەخۆشانەی کە کێشی لەشیان زۆرە یان قەلەون .
چارەسەری سروشتی🏋
باش ترین چارەسەر ڕێگریە لە قەڵەو بوونت
واتە :
-پارێز کردن
-وەرزش ی بەردەوام...
#تەندروستی من👍