نەخۆشی كیسی موو (ناسۆر) چیە؟
چۆن چارەسەر دەبێت؟
نەخۆشی كیسی موو، كە پێی دەوترێت (ناسۆر) ناوە زانستیەكەی بریتیە لە (PNS) بەهۆی گەشەی مووەوە و دواتر هەوكردنی دروست دەبێت و زۆرینەی كاتیش لە بەشی سەرەوەی نێوان هەردوو (سمت) دروست دەبێت.
زۆر كەس تووشی نەخۆشی كیسی موو (ناسۆر) دەبن، بەڵام ئاگادار نین، ئەم نەخۆشییە بریتییە لە كۆبوونەوەو گەشە كردنی مووی لەش لە ناو لەشدا نەك لە دەرەوەی لەش و دەبێتە هۆی هەوكردن.
نیشانەكانی دروستبوونی كیسی موو ئەمانەن:
یەكەمیان: ئەو ناوچەیە دەخورێت و جەراعەتی لێ دێتە دەرەوە و ئەمەش مرۆڤ دەتوانێت تەحەمولی بكات .
دووەمیان : ئەو ناوچەیە هەوكردنی بەكتریای دەكات و دەئاوسێت جەراعەتی لێ دێتە دەرەوە ئەمەش پێویستی بە نەشتەرگەری بەپەلە هەیە ئەگەر نا دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی جەراعەتەكە لە هەموو ئەو ناوچەیەدا .
چارەسەری ناسۆر چیە؟
چارەسەری ئەم نەخۆسشیەش بە نەشتەرگەرییە و لەوانەیە بە نەشتەرگەرییەك كۆتایی بەم كیسە بێت، بەڵام ئەگەر كۆتایی پێ نەهێنرا دەبێت بە دوو نەشتەرگەری چارەسەری بكرێت .
بۆ ئەوەی نەخۆشییەكەش فراوانتر نەبێت پێویستە ئەو ناوچەیە پاك بكرێتەوە و مووەكانی لێبكرێتەوە و وشك بكرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر وەرزشت كرد پێویستە ڕاستەوخۆ دوای وەرزشەكە خۆت بشۆی و شوێنەكەی وشك بكەیتەوە
