کەروی نینۆکەکان (Onychomycosis)
نینۆکەکانی مرۆڤ توشی چەندین جۆر نەخۆشی درێژخایەن دەبن لەوانە (کەڕووەکان ) کە بەیەکیک لەنخۆشیە بەربڵاوەکانی پێست دائەنرێت وئەبێتە هۆی زەردبونەوەو تێکچون وناشرین بوونی شکڵ وشیوەی نینۆکان و ودابڕانیان لەپستەکەی ژێرەوە بەرزبونەوە لەئاستی خۆیان وهەندیجار دەبیتە سەرچاوەیەک بۆ توشبوون بە هەوکردنی بەکتریاکان ودروست بوونی کێم وسوربونەوەوئازار
لە مرۆڤدا چەندین جۆر کەڕوو دەتوانن ئەم نەخۆشیە دروست بکەن: وەک کاندیداو مۆڵدەکان بەڵام هۆکاری سەرەکی ئەم کەروانە بریتیە لە(dermatopyte)
کەروی نینۆکەکان یە بەزۆری توشی ئەوکەسانە ئەبێت کە لەشوینێکی تری لەشیان سەرچاوەی نەخۆشی کەروو هەیە وەک کەروی نێوان پەنجەکانی قاچ بەتایبەتی پەنجە گەورە ،وە یان لەکەسیکی ترەوە توش ئەبن ، یان بەهۆی مانەوەی پەنجەکان لەئاوو تەڕی وئارەقەکردنەوە بە هۆی دەسکێش وگەرمیەوە
هەروەها کەمبونەوەی بەرگری لەش ونەخۆشی شەکرەوهەڵکشانی تەمەن (پیربون)رۆلیکی گرنگی هەیە لە تووش بون بەم نەخۆشیە
دەس نیشانکردنی نەخۆشیەکە :لەلایەن پزیشکەوە تارادەیەک ئاسانە بەلام هەندیجار بۆجیاکردنەوەی لەنەخۆشیەکانی تری نینۆک وەک (سەدەفیەی نینۆکەکان)پێویست دەکا چەند پشکنینیکی تایبەت بۆدەسنیشانکردنی بکرێ وەک بایۆبسی وهیستۆپاسۆلۆجی و یان چاندن(cultur)لە تاقیگە
چارەسەری ئەم نۆخۆشیە زۆر ئاسان نیەوە هەندیجار نەخۆشەکە دەبێ بۆماوەی چەندین مانگ دژە کەروەکان بەشیوەی هیراوەوکرێم یان حەپ وکپسول بەکار بێنێ تا بەتەواوەتی چاک دەبێتەوە
شایەنی باسە بڵێین کە دژەکەروەکان بە شێوەی حەپ وکەبسول نابێ بە پشکنین وئاگاداری پزیشک بدرێ بە نەخۆش لەبەر ئەوەی مەترسی ژەهراوی بوونی جگەری لەسەرە