🔰نەخۆشی پشیلە
نەخۆشی پشیلە یهكێكه له نهخۆشیه گوێزراوەكان كە بەهۆی جۆره مشەخۆرێكەوه توشی مرۆڤ و گیانلەبەر ئەبێت كە ناوی تۆكزۆ پلازما گۆندی یە Toxoplasma gondi و بۆیە ناونراوە نەخۆشی پشیلە چونكە هیچ كاریگەریهكی لهسهر پشیلە نی یە ولە ویشەوهئە گوازرێتهوه، نەخۆشی پشیله توشی ههردوو ڕهگەز ئەبێت بهڵام بەڕێژەیەكی زۆر زۆرتر توشی ئافرەتان و كچان ئەبێت و كاریگەریەكی ئەوتۆی نییه لەسەر پیاو بەڵام زۆر كاریگەری هەیه لەسەر ژن لە کاتی دووگیانیدا ئەبێتە هۆی ناتەواوی منداڵەکەی یاخوود زۆرجاریش ئەبێتە هۆی لەبار چوونی.
.
🔸 ڕێگاكانی توشبوون بەنەخۆشی پشیله :-
1- بەركەوتن بهپشیلهیان پاشەڕۆی پشیله.
2- خواردنی گۆشتی نەكوڵاو و هەلگیراو.
3- خواردنەوهشیر كه لەوانەیه چێڵەكه یان بزن و مەڕەكه هەلگر یان تووشبووی نەخۆشیەكه بێت.
4- خوێن گواستنەوهله كەسێكی نەخۆشەوهبۆ كەسێكی ساغ.
5- له ژنی دووگیانیشەوه بۆ مناڵەكەی ناو سكی.
6- گواستنەوەی ئەندامێكی كەسێك بۆ كەسێكی ساغ(وهك گورچیله،جگەر)
.
🔹 نیشانەکانی نەخۆشی پشیلە :-
1- زۆرجار بێ نیشانەیە و تەنها وەكو ئەنفلۆنزا دەبێت.
2- بوونی ( تا ).
3- ئازاری ماسولكە.
4- هیلاكی.
.
◀ مەترسی نەخۆشی پشیلە :-
ئەم نەخۆشی یە زۆرجار دووچاری ژنانی سكپڕ دەبێتەوە، كە دەبێتە هۆی نا تەواوی لە مناڵەكەیدا یاخوود مردنی یا كوێربوون یا كەڕی مناڵەكە، هەروەها منداڵانی خوار 5 ساڵ دووچاری هەوكردنی چاو دەبن.
.
🔻 پشکنین و شێوازی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەک :-
نەخۆشی پشیلە بە چەند ڕگەیەک دەستنیشان دەکرێت:
1. لە ڕێگەی فەحسیكی تایبەتیەو دەستنیشان ئەكریت كەپێی ئەوترێت ( Toxoplasmosis ) كە لەڕێی وەرگرتنی نمونەیەكی خوینی كەسەكە ئەكرێت و ئەكریت بە سیڕەم و دوای ئەوهبەهۆی ئەنتی جینەوه سەرەتا دەر ئەكەوێ كه پۆزەتیڤهیا نیگەتیڤ کە لە ڕێگەی ستریپەوە ئەم قۆناغە ئەنجام ئەدەین . ئەگەر نیگەتیڤ بیت ئەوا واتە نەخۆشیەکەی نیە و فهحسەكه كۆتایی دێت بەلام ئهگەر پۆسەتیڤ بوو ئەوا واتە نەخۆشیەکەی هەیە ئەوکات بە ڕێگای ئامێری هۆرمۆنات تایتەری بۆ ئەكرێت ( واتە دیاریکردنی ڕێژەکەی بە ژمارە) بۆ ئەوەی بزانرێ چەنده تووشبووه واتا بڕەكهی دیاری ئەكرێت كه ئەمەش بۆ چارەسەرەكەی یارمەتی ئەدات بەوەی كامهدەرمانە و به بڕی چەند وە ڕۆژی چەند جار وەری بگرێت.
.
2. لە ڕێگەی سیتی سكان و ئیم ئاڕ ئای و سۆنەر و لەژنانی سكپڕدا پشكنینی ئاوی دەوری مناڵەكە دیاری دەكرێت.
.
💊 ئەو دەرمانانەی کەبەکاردێن بۆ ئەم نەخۆشیە :-
1. لهحالەتی دووگیانیدا ئەم حبانە بەکاردێن :
سپایرامایسین ( spiramycin)
ڕۆڤامیسین (Rovamycine)
لیوكۆڤۆرین (leucovorin)
2. لە حالەتی ئاساییدا ئەم حبانە بەکاردن:
پایریمیسامین Pyrimethamine
سولفادیزین Sulfadiazine
سلیندامایسین Clindamycin
ئهزیسرومایسین Azithromycin
ئاتۆڤاكیۆن Atovaquone
.
💓 ئەگەر تا کۆتایی خوێندتەوە چەند کۆمێنتێک بنوسە بەڵکوو زۆرترین کەس بیبنێی و سودی لێ وەرگرێ ..
بەهیوای تەندروستیەکی باش ❤
.
👥 هاوڕێ و خۆشەویستانت تاگ بکە لە کۆمێنت تا بێبەش نەبن لەم زانیاریە بەسودە
.
وورگیراوە
#Aram_Nariman