چارەسەرکردنی کەمی ڕێژەی ڤیتامین دی D)):
1- بەرکەوتنی پێست بە تیشکی خۆر، بە شێوەیەکی گشتی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بە پێست بۆ ماوەی چارەکێک بۆ هەر ڕۆژێک زۆر پێویستە بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی باشی ڤیتامین دی D)) دروست ببێت، بەڵام ئەم ماوەیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر وە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر و بە گوێرەی وەرزەکان دەگۆڕێت.
2- خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەی ڤیتامین دی D)) زۆرە تیایاندا وەک (شیر، پەنیر، هێلکە، ماسی، قارچک، جگەر، هەنجیری وشکراو ،پەتاتە، )
3- ئەگەر بەم دوو ڕێگەیە کەمی ڤیتامین دی D)) چارەسەر نەکرا ئەوا پێویستە بە شیوەی تەواوکەری خۆراکی (Supplement) وەربگیرێت کە بریتین لە (قەترە، کەپسول، دەرزی).
#Aram_Nariman