هەڵامەت - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 28 ديسمبر 2018

هەڵامەت

ھەڵامەت چیە ?
چارەسەر چیە?
نیشانەکانی چین?

 هەڵامەت :- ھەوکردنێکی کاتی بۆشا‌یە ھەوایەکانی دەوروبەری لووتە.
لە ھەوکردنی کاتی، بۆشایەکانی دەوروبەری ڕێڕەوی لووت ھەودەکەن و ئەستوردەبن. ئەمە کاردەکاتە سەر دەرچوونی ئەو لیجە ماددەیەی کە دروستی دەکەن. لە ھەوکردنی کاتی بۆشایەکان، ھەناسەدان بە کەپوو گران دەبێت. دەوروبەری چاوەکان و ڕووخسار ئەستوردەبن، لەوانەیە تۆ ئازاری دەم و چاو و کەلەی سەرت ھەبێت (دەم و چاو و کەلەی سەر وەک لێدانی دڵی لێدەدات). زۆربەی جار ھەوکردنی کاتی بۆشاییە ھەوایەکان لە ئەنجامی ھەڵامەتەوە دەبێت، بەڵام دەکرێت ھۆکارەکەی بەکتریا، کەڕوو یاخود ھەستیاری بێت.

چارەسەر چیە?
 چارەسەریشی دەوەستێتە سەر ھۆکاری تووشبوونی. لە زۆربەری بارەکان چارەسەری لە ماڵەوە بەسە، بەڵام لەگەڵ ئەمەش ھەوکردنی بۆشاییە ھەوایەکان بۆ ماوەیەکی بەردەوام ئاڵۆزی خراپی لێدەکەوێتەوە. ئەگەر ھەوکردنی بۆشاییە ھەوایەکان لە ٨ ھەفتە زیاتری خایەن ئەوا بە ھەوکردنی درێژخایەنی دادەندرێت.

بەکارهینانی  دەرمان  بۆ هەلامەت

بۆ  گەورە

کۆلد اید
فلو اوت
دۆلۆکۆلد
کۆلد فری
کۆنجیستال
چەندین دەرمانی تر

بۆ مندال

کۆلدین
بی بی کول
کونجیستال
دکتور فلو
اکتفید

نیشانەکانی چیە?
۱ - دەرچوونی کێم و شلە لە کەپوو، یاخود چوونە خوارەوە لە پشتەوەی زمان بۆ ناو گەروو.

۲ - گیرانی ڕێڕەوی کەپوو.

۳ - ئازار و ئەستوربوون لە دەوری دەم و چاو و نێوچەوان.

٤ - ئازار لە ددانەکانی بەشی سەرەوەی چەناگە.

۵ - کەم بوونەوەی ھەستی بۆنکردن.

٦ - کۆخە.

۷ - ھەندێک جار دەبێتەھۆی
ئازار لە گوێیەکان.

۸ - ئازار لە گەروو.

۹ - شەکەتی.

۱۰ - تا.

۱۱ - ھێلنج.