بەن
نەخۆشی گاوت یان پاشا یان داء الملوك
نەخۆشی (gout) یان نەخۆشی پاشا یان نەخۆشی میری چیە؟
هۆکاری ناونانی بەو ناو چیە؟
هۆکاری چیە؟
چارەسەری چیە؟
سەرەتا پێش ئەوەی بێمە سەر پێناسەکەی و ناساندنی نەخحشیەکە دەبێت بزانین هۆکاری ناو نانی ئەم نەخۆشیە چیە
ئەم نەخۆشیە لە کاتی خۆی تەنها لە ناو پاشا و دەوڵەمەندەکاندا رووی دەدا و زیاتر ئەوانیش توش دەبوون و گیرۆدەی ئەم دەردە ببون، ئەمەش بە هۆی ئەوەی ئەوان زۆربەی خواردنەکانیان گۆشت و خواردنی پڕ پرۆتین بوو بۆیە ناویان نا نەخۆشی پاشا ..
نەخۆشی پاشا بریتیە لە کۆبونەوەی یوریک ئەسید لە جومگەکاندا بەتایبەتی جومگەی پەنجە گەورەی پێ ئەمەش بە هۆی تێکجونی زیندە چالاکی لەش کە کاتیک کەسەکە پرۆتین دەخوات ئەم دەیکات بە یوریک ئەسید کە پیویستە بکرێتە دەرەوەی لەش. بەڵام لەم کەسانەدا بڕێکی زۆر کەمی لی دەکریتە دەرەوەی لەش و باقیەکەی لە لەشدا دەمێنێتەوە.
هۆکاری نەخۆشی پاشا یان گاوت یان داء ملوك
♻ بەهۆی ئەوەی لەش ناتوانێت ئەو یوریک ئەسیدەی کە زیادەیە یان پیویست نیە بۆ لەش بیکاتە دەرەوە ئەوا ئەم توشی ئەم نەخۆشیە دەبیت.
♻زۆر خواردنی گۆشت و ئەو خۆراکەنەی کە بڕێکئ زۆر پرۆتینی تیدایە چونکە زیاد خواردنیان پرۆتینەکە دەگۆڕێت بۆ یوتیک ئەسید.
♻زیاتر لە پیاواندا باو ترە و ڕوو دەدات وەک لە ئافرەتاندا
♻ئەو کەسانەی قەڵەون زیاتر توش دەبن.
♻کەسانێک جوڵەیان نیە و وەرزش ناکەن ئەگەری توشبونیان زیاترە بە بەراورد بە کەسانیک کە وەرزش دەکەن
♻ئەو کەسانەی کە کحول دەخۆنەوە ئەگەری زیاتر توش بونیان هەیە
نیشانەکانی نەخۆشیەکە
💊ئازاری زۆری جومگەکە
💊سوور بونەوەی جومگەکە
💊التیهابی جومگەکە
💊ئاوسانی جومگەکە
💊نەخۆشەکە توشی بێ تاقەتی دەکات
💊هەستکردن بە ماندویەتی
💊سربونی پەنەجە گەورەی پێ
چارەسەر
💉دورکەوتنەوە لە گۆشتی سور و خواردنە پرۆتیینیەکان
💉بەکار هێنانی دەرمانی دژە هەو کردن و دەرمانی ئازار یان ئەو دەرمانانەی دژی ڕۆماتیزم و هەوکردنی جومگەن
💉ئەو جومگەیەی توش دەبێت دەبێت پاک رای بگریت نەیەلیت زۆر سەرمای ببێت
💉ئەو کەسانەی توش بونە و کێشیان زیادە دەبێت کێشیان دابگرن
باشترین دەرمانەکان بۆ ئەم نەخۆشیە👇👇
Zyloric
NSAIDs(Mobic.tenoxicam.voltaren,indoid)
🏃🏃 خۆ پاراستن لە نەخۆشیەکە
1⃣ دورکەوتنەوەئ لە خواردنی گۆشتی سور
2⃣ دابەزاندنی کێش
3⃣ وەرزشکردنی بەردەوام
4⃣ئەو کەسانەی زۆر خۆرن یان گۆشی زۆت دەخۆن پیویستە پێش توش بون فەحس بکەن
ئامادەکردنی بابەت
#ئارام_نریمان