خەمۆكی
خەمۆکی (ئینگلیزی: Depression) یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان. دەتوانرێت وەسف بکرێت بە بارێکی ھەست کردن بە غەمباری، دڵتەنگی، بەدبەختی و بێچارەیی و ھەست کردن بە فەرامۆشکراوی و بێ ھیوایی. زوربەمان ھەست بەم حاڵەتە دەکەین لە ساتێک یان ساتێکی تر لە ژیانماندا بەڵام تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم و درێژە ناکێشێت. خەمۆکی توند و ڕاستەقینە بریتیە لە کێشەی مەزاجی مرۆڤ کە تیایدا ھەست دەکات بە غەمباری ، گوم بوون (Loss)، توڕەیی و بێ ھیوایی لە ھەموو ڕۆژێکی ژیاندا و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
***نیشانەکانی خەمۆکی
لە خەمۆکی توند و ڕاستەقینە دا ئەو کەسە لەوانەیە ھەست بە پێنج یان زیاتر لەم نیشانانەی خوارەوە بکات :-
▪ غەمباری و ڕەشبینی.
▪ ھەست کردن بە تاوانباری، بێ نرخی، بێ پشتیوانی، بێ ھیوایی، ڕق لە خۆبوون و نائارامی.
▪ نەمانی ھەوەس و لەزەت بینین لە ئەنجامدانی چالاکییە ئاساییەکان کە پێشتر ئارەزووی کردوون (بە ئەنجامدانی سێکسیشەوە).
▪ ئاستەنگ لە تەرکیز کردن و خاو بوونەوەی یادگا.
▪ خراپتر بوونی نەخۆشیە درێژخایەنەکان لەو کەسانەدا کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە، نمونە ڕۆماتیزمی جومگەکان، نەخۆشی شەکرە.
▪ گۆڕان لە ڕژێمی خەوتندا کە دەبێتە ھۆی بێخەوی یان خەواڵوێتی و زۆر خەوتن.
▪ گۆڕانی ئیشتیھا بۆ خواردن کە دەبێتە ھۆی زیادبوون یان کەمبوونی کێشی لەش.
▪ ھەست کردن بە ماندویەتی و کەم وزەیی.
▪ دڵەڕاوکێ، ڕاڕایی و ئاڵۆزی.
▪ بیرکردنەوە لە خۆکوشتن و مردن.
▪ خاو قسەکردن و خاو جوڵان.
▪ سەرئێشە، ئازاری گەدە و کێشە لە کۆئەندامی ھەرسدا.
▪ حەز کردن بە تەنیای