ئەم ئاوساوییەی سەر جومگەكان زۆر باوە، چییە و چارەسەری چییە ؟
د.محەممەد سەیدعەلی بەرزنجی - -كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی
تورەكەی گانگلیۆن كۆبونەوەی شلەیەكی لینجه له‌سه‌ر جومگه‌كان یاخود به‌سته‌ره شانه‌كانی ده‌وری جومگه‌كان، ده‌كرێت له هه‌موو جومگه‌كانی له‌شدا رووبدات به‌ڵام باودیکەین شوێن بۆ روودانی جومگه‌ی مه‌چه‌كه.
هۆكارەكەی بەتەواوی دیار نییە بەڵام دەكرێ بەركەوتن و هەڵە جوڵاندنی دەست یا جومگەی دیکەی لەش ئەو گانگلیۆنە درووست بكات، به‌پێی كات قەبارەی رەنگە زیاد و كەم بكات و بگرە هەندێجار دیاریش نەمێنێ.
لەڕاستیدا پێویستی بە چارەسەر نییە تەنیا لە حاڵەتێكدا نەبێت كە ئازاری زۆر درووست بكات یا وا بكات دەستەكە لە ئیش بكەوێت.
توركه‌یه‌كی بێزیانه و تاکو ئێستا لە زانستی پزیشكیدا رووی نەداوە ئەمە گۆڕابێت بۆ ئێسك یا خانەی شێرپەنجەیی به‌ڵام پێویست دەكات پزیشك ببینی و پشكنینت بۆ بكا تا دڵنیابیت كە گانگلیۆنە نەك شتێكی دیکە وەك دەرچوونی ئێسك یا گرێی شێرپەنجەیی یا شتێكی دیکە، بۆ ئەمەش پشكنینی كلینیكی و تیشكی ئێكس(ئەشیعە) رەنگە پێویست بێت.
ماكه‌كانی توره‌كه‌ی گانگلیۆن:
-ئازار.
-په‌ستان خسته‌نه‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی ده‌وروبه‌ر، وه‌ك ده‌مار و لوله‌ی خوێن.
-سڕبوون و به‌ربه‌ست درووستكردن له‌به‌رده‌م ئیشی جومگه‌كه.
-هه‌وكردن كه ئه‌مه‌یان زۆر ده‌گمه‌نه.
-سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ندباره.
چارەسەر:
به‌پێی قه‌باره و ده‌ركه‌وتنی ماكه‌كانی رێگاكانی چاره‌سه‌ر دیاریده‌كرێن؛
-گەر بێ ئازار بوو لابردنی ناوێ تەنیا جوڵەی هەڵەی پێمەكە و كاری قورسی پێ ئەنجام مەدە و زۆر دەستی تێوە مەدە چونكە گەورەتر دەبێت.
گەر ئازاری هەبوو یا رێگای لەئیشكردن گرتبوو یاخود بۆ مەبەستی جوانكاری بتەوێ لای ببەی دوو ڕێگا هەیە:
-دەرهێنانی شلەكە بە دەرزی و سرنج لەژێر بەنجی خۆجێیی(مه‌وزوعی) و لەلای پزیشك، چونكە گەر پزیشك نەبێت رەنگە ببێتە هۆی پێكانی بۆری خوێن یا دەمار و سه‌ره‌نجام له‌كاركه‌وتنی ده‌سته‌كه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
-دەرهێنان بە نەشتەرگەری كە زۆر ئاسانە و زوو چاك دەبێتەوە و لە ماوەی دوو بۆ شەش حەفتەدا دەتوانی دەست بە كاركردنی ئاسایی خۆت بكەیەوە.
له هه‌موو باره‌كاندا ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام له‌كاتی لابردن به نه‌شته‌رگه‌ری ئەگەری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه كه‌متره.
ن