له‌كاركه‌وتنی گورچیله (عجز الكلوی):
فرمانی سه‌ره‌كی گورچیله‌كان بریتیه له فڕێدانی پاشه‌ڕۆ و شله‌مه‌نی زیاده‌ی ناو له‌ش له ڕێگه‌ی میزه‌وه، به‌مه‌ش هاوسه‌نگی ئاو و خوێیه‌كان و ترشی خوێن و فشاری خوێن له بارێكی ئاسایی ئه‌هێڵنه‌وه.
جیا له‌وه‌ش گورچیلەکان به‌شداری ئه‌كه‌ن له دروست كردنی خڕۆكه‌ی سوور و هەندێ هۆرمۆن و ڕێکخستنی ئاستی ڤیتامین دی و کالسیۆم و شەکری خوێن.
-له‌كاتی زه‌بر گه‌یاندنێكی سه‌خت به گورچیله‌كان و له‌ناوچونی خانه گورچیلهیهكان، له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌كان دروست ئه‌بێت، ئه‌م حاڵه‌ته له‌وانه‌یه له‌پڕ دروست بێت كه پێی ئه‌وترێ "له‌كاركه‌وتنی كتوپڕ" یان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆش كه‌وتنی ئه‌م ئه‌ندامانه دروست بێت كه پێی ئه‌وترێ "له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌ی درێژخایه‌ن".
-له‌كاركه‌وتنی كتوپڕی گورچیله سێ گروپ هۆكاری هه‌یه:
گروپی یه‌كه‌م ئه‌و هۆكارانه ئه‌گرێته‌وه كه له پێش گورچیله ڕووئه‌ده‌ن وه‌كو كه‌مبونی ڕۆیشتنی خوێن بۆ گورچیله‌كان به‌هۆی به‌فیڕۆچوونی خوێنێكی زۆر له‌له‌ش و دابه‌زینی فشاری خوێن یان به‌هۆی گیرانی خوێنبه‌ری گورچیله‌كان، هه‌روه‌ها كه‌مبوونی شله‌مه‌نی ناو له‌ش و ووشكبوونه‌وه به‌هۆی سكچون و ڕشانه‌وه و تا و ئارهقهكردنهوهیهكی زۆر،یان به‌هۆی كه‌م ئاو خواردنه‌وه یاخود به‌كارهێنانی ده‌رمانی میز پێكه‌ر؛ ئه‌مانه هه‌موویان ئه‌بنه هۆی وشكبوونه‌وه‌ی گورچیله‌كان.
گروپی دووه‌می هۆكاره‌كان بۆ له‌كاركه‌وتنی كتوپڕی گورچیله‌كان ئه‌و حاڵه‌تانه‌ن كه ڕاسته‌وخۆ كار ئه‌كه‌نه سه‌ر گورچیله‌كان وه‌كو هه‌وكردنێكی سه‌ختی خوێن و له‌كارخستنی گورچیلەکان، هه‌روه‌ها له‌كاتی تێكشكانی ماسولكه خانه‌كان به‌هۆی زه‌بر و زامداری و سووتاویهكی سه‌خت ڕیشالی ماسولكه‌كان ئه‌گه‌نه گورچیله‌كان و ئه‌بنه هۆی له‌كاركه‌وتنیان. هه‌وكردنی سه‌ختی خانه پاڵێوهرهكانی گورچیله واته glomerulonephritis هۆكارێكی تره بۆ ئه‌م حاڵه‌ته.
-هه‌ندێ ده‌رمان و چاره‌سه‌ر هه‌ن زیانبه‌خشن بۆ گورچیله‌كان و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كاربێت به‌تایبه‌تی له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان گورچیله‌یان ناساغه له‌وانه‌یه ببنه هۆی له‌كاركه‌وتنی كتوپڕی ئه‌م ئه‌ندامانه، ده‌رمانه‌كانی وه‌كو ڤۆلتارین و پڕۆفین و گارامایسین و "دەرزی تێکەڵە" و هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی بۆیه‌ی تیشك گرتن نمونه‌یه‌كن له‌و ده‌رمانانه.
-گیرانی ڕێڕه‌وی میز و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ گورچیله‌كان گروپی سێیه‌می هۆكاره‌كان پێك ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش له نه‌خۆشیه‌كانی وه‌كو گه‌وره‌بوونی پڕۆستات و شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات و به‌ردی گورچیله و به‌ردی بۆڕی میز و زمانه‌ی نزیك ده‌رچه‌ی میز و شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌كان و ئه‌ندامه‌كانی ته‌نیشتی كهپهستان دەخەنە سه‌ر گورچیله‌كان و له‌كاریان ئه‌خه‌ن به‌دی ئه‌كرێ.
-هه‌موو هۆكاره‌كانی له‌كاركه‌وتنی كتوپڕ له‌وانه‌یه به‌شداری بكه‌ن له دروست بوونی له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌ی درێژخایه‌ن ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ هه‌بن،به‌ڵام هه‌ندێ نه‌خۆشی درێژخایه‌ن هه‌ن له‌وانه‌یه پاش ماوه‌یه‌ك ببنه هۆی له‌كاركه‌وتنی درێژخایه‌ن وه‌كو نه‌خۆشی شه‌كره و به‌رزه‌فشاری خوێن و سستی دڵ و هه‌وكردنی خانه پاڵێوهرهكانی گورچیله و بهكیس بوونی گورچیله و هه‌وكردنی میزه‌ڕۆی سه‌خت و نه‌خۆشی پڕۆستات.
-له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌ی كتوپڕ له‌وانه‌یه هه‌ندێ ناڕه‌حه‌تی دروست بکات وه‌كو كه‌مبوونی بڕی میزكردن یان نه‌مانی میزكردن به‌ته‌واوه‌تی. ئاوسانی ڕووخسار و قاچه‌كان و ته‌نانه‌ت ئاوسانی هه‌موو له‌ش دروست ئه‌بێت ئه‌گه‌ر گورچیله‌كان به ته‌واوی په‌كیان بكه‌وێ و نه‌توانن شله‌مه‌نی و خوێ و كانزاكان له‌له‌ش بكه‌نه ده‌ره‌وه، هه‌ر ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ش دوور نیه شله‌مه‌نی له سیه‌كان كۆبێته‌وه و ببێته هۆی هه‌ناسه توندی.
-كه‌مبوونی ئیشتیهای خواردن و هێڵنج و ڕشانه‌وه ناڕه‌حه‌تی ترن به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌ی كتوپڕ. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه زۆر سه‌خت بێت كه‌سه‌كه هه‌ست به گێژبوون و دڵه‌ڕاوكێ و بێتاقه‌تی و بێ ئۆقره‌یی و خه‌واڵوویی ئه‌كات.
جاری وا هه‌یه نه‌خۆشه‌كه بۆ ئازاری زۆری كه‌له‌كه‌ی یان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و نزگه‌ره‌ی به‌رده‌وام پشكنین ئه‌كات و ده‌رئه‌كه‌وێ كه گورچیله‌كانی له‌كاركه‌وتوه.
-له حاڵه‌تی له‌كاركه‌وتنی درێژخایه‌ن جگه له ناڕه‌حه‌تیه‌كانی حاڵه‌تی كتوپڕ، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به بێهێزی زیاتر و كه‌مبوونی توانای سێكسی و هه‌وكردنی جۆراوجۆر بێت. به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی كریستاڵه‌كانی یۆریا له‌ژێر پێست له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به خورانێكی زۆر سه‌خت بكات. هه‌ندێ نه‌خۆشیش بڕ و جاری میزكردنهكهیان زیاد ئه‌كات به‌تایبه‌تی له شه‌واندا.
-چونكه یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی خوێن دروست كردن له گورچیلهكاندایه،بۆیه تووشی كه‌مخوێنی ده‌بێ، وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ندامانه یارمه‌تی دروست كردنی ڤیتامین دی ئه‌ده‌ن بۆیه ڤیتامین دی له‌وانه‌یه كه‌مبێت و ببێته هۆی ئێسكه نه‌رمه و به ئاسان شكانی ئێسكه‌كان.
-زۆر حاڵه‌تی له‌كاركه‌وتنی كتوپڕ یان له‌كاركه‌وتنی درێژخایه‌نی گورچیله‌كان به‌بێ ده‌نگی دروست ئه‌بن و هیچ ناڕه‌حه‌تیه‌ك دروست ناكه‌ن،به‌ڵكو له‌كاتی پشكنین بۆ مه‌به‌ستێكی تر نه‌خۆشیه‌كه ئه‌دۆزرێته‌وه.
-له‌كاتی گومانكردن له‌وه‌ی كه نه‌خۆشێك تووشی لهكارکەوتنی گورچیلە بووە پزیشکی پسپۆر پشكنینی گشتی بۆ لێدانی دڵ و فشاری خوێن و پشكنینی سك بۆ نه‌خۆشه‌كه ئه‌كات، پاشان پشكنینی خوێن بۆ چالاكی گورچیله‌كان واته فحصی یۆریا و كریاتینین و كانزاكانی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و فۆسفات و کالسیۆم بۆ نه‌خۆشه‌كه ئه‌كرێت، به شێوه‌یه‌كی نزیكه‌یی ئه‌توانین بڵێین ئه‌م پشكنینانه ده‌ری ئه‌خات كه نه‌خۆشه‌كه گورچیله‌كانی له‌كاركه‌وتوه یاخود نا.
-ئه‌نجامدانی سۆناری سك گرنگه بۆ دیاریكردنی هۆکاری سستیەکە و قه‌باره‌ی گورچیله‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستی ئه‌م ئه‌ندامانه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو گورچیله‌كه زۆر بچوك بوون نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌ی درێژخایه‌ن دروست بووه.
-هه‌ندێ پشكنینی خوێن و ئه‌شیعه‌ی ساده و ئه‌شیعه‌ی میفراسی و ئیكۆی دڵ و وه‌رگرتنی نمونه‌یه‌ك له گورچیله‌كان و ناردنی بۆ پشكنینی مایكرۆسكۆبی له‌وانه‌یه بكرێت بۆ دیاریكردنی ماكه‌كانی وه‌كو كه‌مخوێنی و كه‌مبوونی كالسیۆم و كۆبونه‌وه‌ی شله‌مه‌نی له سیه‌كان و له‌ده‌وری دڵ و له‌كاركه‌وتنی مێشك به‌هۆی پاشه‌ڕۆ كۆبۆوهكانی ناو له‌ش و له‌كاركه‌وتنی ته‌واوه‌تی گورچیله‌كان. ئه‌م پكشنینانه هه‌روه‌ها سوودیشیان هه‌یه بۆ دیاریكردنی هۆكاری نه‌خۆشیه‌كه.
-بۆ چاره‌سه‌ری له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌كان یه‌كه‌مین گرنگی ئه‌درێت به چاره‌سه‌ری هۆكاری نه‌خۆشیه‌كه، چونكه زۆربەی حاڵه‌تی له‌كاركه‌وتنی كتوپڕ ئه‌گه‌ر زوو فریای بكه‌وین و چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ین ئه‌توانین فرمانی گورچیله‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه.
-پاشان پزیشک ئامۆژگاری نه‌خۆشه‌كه ئه‌كات كه خۆی به‌دوور بگرێ له خواردنی خوێی زیادە، هەروەها ئەو خواردنانە نەخوات کە فۆسفاتی زۆر تیایە وەکو بیبسی و گۆشتی سوور و خواردنی لە قوتونراو و خواردنی لەفە(فاست فوود)، ئەگەر یوریک ئەسیدی بەرز بوو پڕۆتین كه‌م بخوات كه له گۆشت و هێلكه و پاقله‌مه‌نیه‌كاندا هه‌یه.
-له حاڵه‌تی سهختیشْ کە نەخۆشەکە هیچ میز ناکات پێویسته زۆر ئاو و شله‌مه‌نی نه‌خوات بۆ ئه‌وه‌ی شله‌مه‌نی ناو له‌شی زۆر كۆنه‌بێته‌وه.
وه پێویسته خۆی له‌و ده‌رمانانه به‌دوور بگرێ كه له‌وانه‌یه بۆ گورچیله‌كان خراپ بن وه‌كو ڤۆلتارین و گارامایسین و هاوشێوەکانیان.
-دكتۆر له‌وانه‌یه هه‌ندێ ده‌رمان دابنێ بۆ چاره‌سه‌ری ناڕه‌حه‌تیه‌كان و ماكه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه وه‌كو ده‌رمانی میز پێكه‌ر(مدرر) بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی شله‌مه‌نی زیاده‌ی ناو له‌ش.
-بۆ حاڵه‌تی له‌كاركه‌وتنی كتوپڕ و درێژخایه‌نیش چاره‌سه‌ركردنی ماکەکان زۆر گرنگە وەکو چارەسەری بەرزەفشاری خوێن و شەکرە و کەمخوێنی و کەمی ڤیتامین دی و کالسیۆم و زیادبوونی پۆتاسیۆم.
-چاره‌سه‌رێكی تری كاریگه‌ر بۆ له‌كاركه‌وتنی گورچیله بریتیه له شووشتنی گورچیله‌كان(واته غسلی گورچیله) بۆ ششتنه‌وه‌ی گورچیله و خوێن له مادده پاشه‌ڕۆكان و فڕێدانی شله‌مه‌نی زیاده‌ی ناو له‌ش کە نەخۆشەکە بەپێی خشتەیەکی تایبەت دەچێت بۆ غەسل.
-كۆتا چاره‌سه‌ری له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌كان به‌تایبه‌تی جۆری دێژخایه‌ن بریتیه له چاندنی گورچیله(زرع الکلی) کە لە کەسێکی ترەوە وەری دەگرن و بە نەشتەرگەریەکی تایبەت بۆی دادەنێن.
"بەهیوام هەمیشە تەندروست بن"
د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە و دڵ.