نەخۆشی سەدەفیە (psoriasis)
یەکێکی ترە لە نەخۆشیە درێژخایەنەکانی پێست کە بەهۆی سیستەمی بەرگری لەشەوە تووش دەبێت وئەبیتە هۆی ئەوەی گەشەی خانەکان لەپیستدا نائاسای بێت
پێستی مرۆڤ لەسێ چینی سەرەکی پێکدێت چینی سەرەوە پێێ دەوترێت توێكڵ(epiderm)خانەکانی پێست لەکەسێکی ئاسایدا بۆ ئەوەی لە چینی ژیرەوەی توێكڵی پێستەوە گەشە بکەن وبگەنە چینی سەرسەرەوە خانەکانی سەرەوەش هەڵوەرێن پێویستیان بە یەک مانگە٣٠ رۆژدەبێت بەلام لەو کەسانەدا کە سەدەفیەیان هەیە ئەم گەشەکردنە زۆر بەخیرای رووئەداتوخانەکانی ژیرەوەو کەمتر لەچەن رۆژێکیان پێویستە تا بگەنە سەرەوە کەهێشتا خانەکانی سەرەوە هەلنەوەریون وئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی خانەکان چین لەسەر چین کۆبببنەوەوتوێکڵیکی ئەستوری سپی یان زیوین (silver)دروست بکەن
نەخۆشی سەدەفیە لەهەر شوینیکی لەشدا دەکریت روبدات بەڵام بەزۆری لەسەر ئەژنۆولە سک وپشتو ئەنیشکەکان وپیستی سەردا روو ئەدات بەلام تەنانەت نینۆکەکانیش هەندیجار توش ئەبن لەهەر شوینیک روبدات تویکلیکی ئەستور دروست دەبیت کە بکراندن خوینی لیدەرئەچیت
نەخۆشی سەدەفیە نەخۆشیەکی گواستراوە نیەولەکەسی توش بۆ بۆکەسیکی تر ناگوازریتەوە بەلام جێنێتیک وبۆماوەیی رۆلیکی گرنگ لە گواستنەوەی ئەم نەخۆشیە لەباوانەوە بۆ وەچەکان دەبینێت وهەرکەسیش کە توشی ئەم نەخۆشیە ببیت چاکبونەوەی یەکجارەکی نیەوبەردەوام سەرهەلئەداتەوە دوای چارەسەرکردن بۆیە دەبیت لە حالەتی چارەسەکردندا تا بتوانریت پەنا بۆ دەرمانیک ببریت کە کەمترین زیانی بۆ لەشی نەخۆشەکە هەبیت چونکە نەخۆش تا مردن دەبیت دەرمان بەکاربینیت وتا بتوانریت دووربیت لەو شتانەی کە نەخۆشیەکەی لێ خراپتر ئەکەن وەک دڵە راوکێ وبرینداربونی پێستی لەش وخواردنی هەندێ دەرمان (lithium ,alcohol,antihypertensives)
سەدەفیە چەندین جۆری هەیەووەک باسمان کرد لەهەموو پیستی لەشدا دەکرێ روبدات بەلام بلاوترینیان کە لەسەدا نەوەدی نەخۆشیەکە ئەکات بریتیە لەو جۆرەی کە پیی دەوترێت (plaque psoriasis)وبەشیوەی پەڵەی پەڵەی توێکڵ ئەستوری زیوی یان سپی لەسەر پشت وئەژنۆوئەنیشک وسەر رووئەدات
شایەنی باسە کە بڵێن ەنەخۆشی سەدەفیەوهەموو نەخۆشیەکانی سیستەمی بەرگری لەش وبگرە بەشی هەرە زۆری نەخۆشیەکانی مرۆڤایەتی بە گشتی تا ئیستا نازانرێت هۆکاری توشبونیان چیەوبۆچی کەسێک توش دەبێ کەسێکی تر توش نابێت ؟
تەنانەت فشاری بەرزی خوێن لەسەدا ٨٥ هۆکارەکەی نەزانراوە
ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنیت کە مرۆڤ هەرچەند پێشکەوتنی گەورەی لەبواری تەکنەلۆجیاوسروشتدا بەدەس هیناوەوبۆ یەکەمجار لەوەتەی مرۆڤ هەیە توانیبێتی بچیتە بۆشای ئاسمان وسەرمانگ ولوتکەی هەرە بەرزی پێشکەوتن کە فڕینە بەئاسمانا
بەلام لەبارەی خۆیەوە هیشتا لەقۆناغی سەرەتایدایەو زانیاریەکی زۆر کەمی لەنەخۆشیە جەستەیەکانیشدا هەیە چ جای دەرونی پڕلەپێچاوپێچ وئاڵۆزی ئەو، ئیمە لە ئەمڕۆدا لەهەر شت زیاتر پێویستمان بە ناسینی خۆمانە
تێبینی:
١سەرجەم ئەم وێنانەی بلاوی دەکەمەوە بەکامیرای خۆم گیراوەولەهیچ سەرچاوەیەکەوە وەرم نەگرتە
٢ئەم نەخٶشیەوسەرجەم نەخۆشیەکانی تر هەولم داوە زۆرزۆر کورتی بکەمەوەوبەزمانێک بینوسمەوە کەهەموو کەس تێێبگات وراستەوخۆ لەهیچ سەرچاوەیەکەوە تەرجەمەم نەکردە ئەویش بەمەبەستی ئاسانکردنی بابەتەکەوتێگەیشتن لێی
٣هەر بەرێزێک ئازادە لەىڵاوکردنەویان بەمەرجێک ناوی منی لەسەر بنوسێ بەداخەوە بابەطێکی خۆمم بینی هەر لەفەیسبوک برادەرێک بەناوی خۆیەوە بڵآوی کردبٶوە کە ئەمەش یەکێکی ترە لەخراپیەکانی فەیسبوک کە کەس ساحێبی هیچ شتێکی خۆی نیەوتەنها پەروەردەی مناڵیمان چاودێرە بەسەرمانەوە
د فرهاد