&&&& که‌می ڤیتامین ( B-12 )؛ حاڵه‌تێکی باو و فه‌رامۆشکراو :
&&&& هۆکار و نیشانه و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
---- زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که ڤیتامین ( B-12 ) که‌مه و دووچاری کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه و زۆر جاریش ده‌ست نیشان ناکرێت یان دوا ده‌که‌وێت به هۆی گرنگی پێ نه‌دان به نیشانه‌کانیه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌بوونی زانیاری ده‌رباره‌ی ۰۰
&&&& هۆکاره‌کانی که‌می ڤیتامین ( B-12 ) :
۱--- ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نها خۆراکی ڕووه‌کی ناخۆن ؛ یان گۆشت ناخۆن ، هه‌روه‌ها له کاتی ڕیجیمی خۆراکی قورس بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بێ خواردنی بڕی پێویست له سه‌رچاوه خۆراکیه‌کانی ڤیتامین ( B-12 ) ۰
۲ --- به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژی دڵه‌کزێ ؛ به تایبه‌ت گرووپی (PPI ) وه‌ک ئومیپرازۆڵ و پانتاپڕۆزۆل : که بۆ چاره‌سه‌ری قورحه‌ش به‌کاردێن ۰
۳ --- دوای ته‌مه‌نی ( ٥۰ ) ساڵ و له خانمان دوای وه‌ستانی سووڕی مانگانه .
٤ --- به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵێک ده‌رمانی تر وه‌ک ؛ حه‌پی مه‌نع ، میتڤۆرمین ( گلوکۆڤه‌یج ) ، ڤیتامین سی ، حه‌پی ( Cholcine ) که بۆ دا الملوک به‌کاردێت ، ده‌رمانی ( Aminosalcylicacid ) بۆ نه‌خۆشیه‌کانی هه‌وکردنی ڕیخۆڵه به‌کار دێت ۰
٥ --- خواردنه‌وه‌ی کحول به به‌رده‌امی ۰
٦ --- ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه و به باشی کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ نه‌خۆشی تێک چوونی ه‌رگری له‌ش وه‌ک نه‌خۆشی گورگه و کڕۆنز ۰
۷ --- دوای نه‌شته‌رگه‌ری بڕینی گه‌دده که بۆ چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی ده‌کرێت ۰
&&&&& نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین ( B-12) و ئاکامه ترسناکه‌کانی :
۱ ـــ که‌مخوێنی ، هیلاکی و زوو ماندووبوون ، ئاوسان و سپی هه‌ڵگه‌ڕانی زمان ۰
۲ ـــ گێژی و تێک چوونی ته‌وازن ؛ زۆر جار به نه‌خۆشی گوێی ناوه‌ڕاست ده‌ست نیشان ده‌کرێت ۰
۳ ـــ سڕ بوونی ده‌ست و قاچ و هه‌ست کردن به مێروله‌کردنی ده‌ست و قاچ ۰
٤ ـــ شت له بیر چوونه‌وه و خه‌مۆکی و ئه‌لزه‌هایمه‌ر و شێت بوون ۰
٥ ـــ وه‌رینی قژ ۰
٦ ـــ که‌می کێش و دواکه‌وتنی گه‌شه له مناڵان ۰
۷ ـــ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسقان ۰
۸ ــ زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووش بوون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ ۰
۹ ـــ دابه‌زینی کێش و سک چوون ( به‌ڵام هه‌ندێک جار قه‌بزی دروست ده‌کات )
&&&&&& سه‌رچاوه خۆراکیه‌کانی ڤیتامین ( B-12) :
--- ته‌نها له گۆشت و جگه‌ر و گۆشتی مریشک و په‌له‌وه‌ر و ماسی و هێلکه و شیر و به‌رهه‌مه‌کانی هه‌یه و له خۆراکی ڕووه‌کی دا نیه ۰
&&&& شێوازی ده‌ست نیشان کردنی و چاره‌سه‌رکردنی :
---- ئه‌نجامدانی فه‌حسی خوێن ۰
---- پێدانی ڤیتامین ( B-12) له ڕێگه‌ی ده‌رزی و حه‌پ و شرووبه‌وه له‌گه‌ڵ زیاتر خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ڤیتامین ( B-12) تێدایه ۰
---- چاره‌سه‌رکرنی هۆکاره‌کانی که‌می ڤیتامین ( B-12) ئه‌گه‌ر بتوانرێت ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی