ڕژێنی دەرەقی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 28 أبريل 2018

ڕژێنی دەرەقی

ڕژێنی دەرەقی یان پەریزادە
ئەم ڕژێنە شێوەیەکی پەپولەیی هەیە و دەکەوێتە ناوەڕاستی ملەوە 
ڕژێنی دەرەقی هەڵدەستێت بە دروست کردنی هۆڕمۆنی سایرۆید (thyroid hormon ) کە بە شێوەی T3 و T4 هێما دەکرێت ئەمەش لە ژێر کاریگەری هۆڕمۆنی TSH کەلە ژێر مێشکە ڕژێنەوە دروست دەکرێت و هاوسەنگی هۆڕمۆنی سایرۆید دەپارێزێت .
ڕژێنی دەرەقی بۆ دروستکردنی هۆرمۆنی سایرۆید پێویستی بە مادەی یۆد هەیە .
هۆڕمۆنی سایرۆید بەشداری کۆمەڵێک زیندە چالاکی جەستە دەکات
لەوانەش:
هەناسەدان
لێدانی دڵ
پارێزگاریکردنی گەرمی لەش 
ڕێکخستنی کیشی لەش و هەرسکردنی خۆراک
پارێزگاری چەوری خوێن
کشانی ماسولکەکان و بەهێز کردنی
لە ئافرەتاندا سوڕی مانگانەو سک پڕبون.

ناڕێکی لە دروست بونی هۆڕمۆنی سایرۆید بە گشتی دوو شێوەیە :

(۱) زۆر دروست بونی هۆڕمۆنەکە واتە زۆر چالاک کە لەناو خەڵکدا بە غودەی سام ناسراوە.
(۲) کەم دروست بونی هۆڕمۆنەکە یان ناچالاک یان غودەی تەممەڵ.

نیشانەکانی غودەی زۆر چالاک :
کاریگەری دەرونی و زوو هەڵچون و توڕەبون
هەناسە توند بون
لاوازی ماسولکە و بێهێزی 
تێکچونی سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا
خێرا لێدانی دڵ یان دڵەکوتە
هەندێ جار دەبێتە هۆی سک چوون
هەست کردن بەگەرما زیاتر لە کەسانی دەوروبەر

نیشانەکانی غودەی تەمەڵ:
سستی لە لێدانی دڵ 
هەست کردن بە بێهێزی
قەڵەو بون سەرەڕای کەم خواردن
تێکچونی سوڕی مانگانە 
نەخۆشەکە زۆر هەست بە سەرما دەکات

بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە 
لە ڕێگەی پشکنینی خوێن بۆ رێژەی هۆڕمۆنی سایرۆید
هەندێ جا لە رێگەی دەرزیەوە یان پشکنین بە سۆنار

چارەسەرکردنی
(۱) لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرمان یان ماددەی تیشکدەر
(۲) نەشتەرگەری لابردنی غودە 

بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک
د.ئارا عبدللە محمد