پەستانی خوێن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 28 أبريل 2018

پەستانی خوێن

#تەندروستی: هەموو شتێک دەربارەی پەستانی خوێن
بەرزی و نزمی پەستان چۆنە و هۆکاری دووچار بوون چیە.

پەستانى خوێن:بریتییە لەو پەستانەى لەسەر دیوارى ملوولەکانى خوێن دروست دەبێت وخوێنى تێدا تێ پەڕ دەبێت پێ ى دەوترێت (پەستانى خوێن)
ڕێژەى ئاسایى پەستانى خوێن لە مرۆڤدا:ڕێژەى ئاسایى ئەم پەستانە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى ترو لەکاتێکەوە بۆ کاتێکى تر دەگۆڕێت.
بەڵام بەپێ ى ئەولێکۆڵینەوانەى ئەنجام دراوە ڕێژەى ئاسایى پەستانى خوێن 80 بۆ120 دانراوە،لەگەڵ ئەوەش بەپێ ى تەمەن وڕەگەزى کەسەکان گۆڕانکارى بەسەردا دێت.
لە منداڵاندا ڕێژەى ئاسایى پەستانى خوێن کەمترە لەو ڕێژەیەى لە کەسێکى پێگەشتوودا بەدى دەکرێت،لە کەسێکى بەتەمەندا ڕێژەى ئاسایى پەستانى خوێن بەرزترە لە کەسانى پێگەشتوو،هۆکارەکەشى دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانەى بەسەر دیوارى ملوولەکانى خوێن دێت لە قۆناغەکانى پێگەشتندا ڕێژەى پەستانەکەش لەگەڵ ئەوگۆڕانکارییەیى بەسەر لەشى مرۆڤ دێت دەگۆڕێ.وەک (ئەنجام دانى چالاکى،گۆڕانى هەستى دەروونى تاک،خەوتن،هەرسکردنى خۆراک،دەرمان،کحول-مادەى هۆشبەر،قەڵەوى) 
لەکاتى پێوانکردنى پەستانى خوێن هیچ جیاوازییەک بەدى ناکرێت لە قۆڵى (ڕاست یان چەپ) لە هەندێک حاڵەتدا نەبێت بەمەرجێک ئەگەر جیاوازى ڕێژەى (10ملم) هەبوو ئەوا مانایى ئەوەیە چەند نەخۆشییەک هەیە کە یەکێک لەوانە(گیرانى خوێنبەر)
گۆڕانەکانى پەستانى خوێن
1-بەرزە پەستانى خوێن: لەکاتى زیادبوونى پەستانى خوێن لە ڕێژەى ئاسایى ولەسەرو ئەوڕێژەى دیارى کراوە دەبێتە هۆى دروست بوونى کارى دڵ و پێکهاتووى نائاسایى لە ناوملوولەکانى خوێندا کە ئەمەش کاریگەرى لەسەر ئەستوربوونى ملوولەکانى خوێن ودیوارى دڵ دەکات،پاشان لاوازبوونى ئەو ئەندامانە.
مانەوەى پەستانى خوێن بەبێ چارەسەر نەکردن  بۆماوەیەکى درێژ خایەن دەبێتەهۆى نەخۆشییەکانى وەک(جەڵدەى دڵ،جەڵدەى مێشک،لەکارکەوتنى دڵ،لەکارکەوتنى گورچیلە) لەگەڵ هەموو ئەم حاڵەتانە کار دەکاتە سەر کەم کردنەوەى تەمەن وژیانى کەسى تووش بوو.
2-نزمە پەستانى خوێن: لەکاتى دروست بوونى نزمى پەستانى خوێن چەند نیشانەیەک لە کەسى تووش بوو دەردەکەوێت لەوانە(گێژبوون،بێ هێزى،شۆک،لاوازى،سەرسوکیى)
هۆکارەکانى تووش بوونى نزمە پەستانى خوێن.
1-بوونى زۆرى هەوکردن لەلەشدا
2-خوێن بەربوون
3-ژەهراوى بوونى لەش
4-ناڕێکى هۆڕمۆنەکان
5-کێشەى خواردن(کاتێکى دەبێتە بارێکى دەروونى)

بارەکانى پەستانى خوێن لە کەسێکى پێگەشتوودا.
1- نزمە پەستان 
2- ئاسایى
3- پێش بەرزە پەستان
4- قۆناغى یەکەمى بەرزەپەستان
5- قۆناغى دووەمى بەرزە پەستان
6- حاڵەتەلەناکاوەکانى بەرزە پەستان 

بەرزى پەستان
پێویستە لە 90 کەمتربێت
ئاساییە لە نێوان 90-119بێت
پێش بەرزى پەستان 120-139
قۆناغى یەکەمى بەرزەپەستان 140-159
قۆناغى دووەمى بەرزە پەستان 160-179
حالەتەلەناکاوەکانى بەرزە پەستان180

نزمى پەستان
60 کەمتربێت
ئاسایى لەنێوان 60-79
پێش بەرزە پەستان 80-89
قۆناغى یەکەمى بەرزە پەستان 90-99
قۆناغى دووەمى بەرزە پەستان 100-109
حاڵەتە لەناکاوەکانى بەرزە پەستان 110