نیشانەکانی کەمی مەگنیسیۆم لە جەستەدا
.
.
هەستکردن بە ماندوێتی و ڕووتانەوەی قژ و ژانەسەر، لەو نیشانانەن کە دەریدەخات ڕێژەی مەگنیسیۆم لە جەستەدا کەمە، لەڕێگەی سەردانیکردنی پزیشکی پسپۆڕەوە و وەرگرتنی دەرمانی پێویستەوە خۆت لە کاریگەرییە خراپەکانی کەمی مەگنیسیۆم بپارێزیت.
ماڵپەڕی " healthline" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە هەشت نیشانە دەکات کە دەریدەخەن مەگنیسیۆم لە جەستەدا کەمە، ئەوانیش:
- هەستکردن بە ئازار لە شان و مل و جومگەکان.
- زیادبوونی کێشەی دەروونی وەکو گۆشەگیری و دڵەڕاوکێ و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی.
- فشەڵبوونی ماسولکەکانی جەستە و گرژبوونی بەردەوامی ماسولکەکان.
- بێهێزی و هەستکردن بە ماندوێتی زۆر و ژانەسەر.
- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و سەرگێژخواردن.
- هەستکردن بە تەنگەنەفەسی و درەنگ گەیشتنی ئۆکسجین بە خوێن.
- ناڕێکی لێدانەکانی دڵ.
- تەنکبوون و هەڵوەرینی قژ.