دوورینەوە چیە؟
چەند جۆری هەیە؟
جۆری خیت و دەرزی دوورینەوە؟
ماوەی چەنیک دوای دورینەوە تەقەلەکان دەردەکرێت؟
هەمووی لە خوارەوە جواب دراوەتەوە و بەجوانی شی کراوەتەوە
ئامادەکردنی
نۆرینگەی پزیشکییەکان
دوورینەوە(suturing)
بریتیە لە دوورینەوەی شانەکانی لەش کە بە هۆی بەر کەوتنی شتیکی تیژ یاخوت رووداوێک پێستمان توشی برین دەبێت بۆ چاک بونەوەی ئەو برینە دەبیت کرداری دورینەوە ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی پێستەکە زووتر چاک ببێتەوە و شوینەکەی کەمتر دیار بمێنێتەوە لەسەر جەستەمان.....
#نۆرینگەی_پزیشکییەکان
ئانجمان چیە لە دوورینەوە؟
۱.بۆ زوو چاک بونەوەی برین
۲.بۆ تیکنەچونی ئەو شوێنەی کە برینەکەی لێیە
۳.بۆ ئەوەی توشی هەوکردن نەبیت
٤.بۆ نەمانی شوێنەواری برین
۵.بۆ پێکەوە نوسانی پێستەکە.
جۆری ئەو خێتەی کە دورینەوەی پێ دەکریت
#نۆرینگەی_پزیشکییەکان
دوو جۆری خیتمان هەیە
یەکەم جۆرێکیان پێی دەوترێت Absorabale واتە ئەم جۆرە خێتانە دوای دورینەوە دەرناهێنرێت بەلکو خۆی دەبێتەوە بە گۆشت ئەم جۆڕەش چەن جۆرێکی هەیە لەوانە
1.catgut
2.chronic catgut
3.dexon(polyglycolic acud)
4.vicryl(polyglaction)
5.PDS(polydioxanone)
6.collagen
7.maxon
8.poliglecaprone
جۆری دووەم ئەم جۆرە پێی دەوتریت Non absorabale واتە ئ جۆرەیان دوای دورینەوە دەبیت دەربهێنرێت و توانای توانەوەیان نیە لە گۆشیدا
ئەمەش چەند جۆریکی تایبەتی هەیە لەوانە
1.silk
2.linen
3.cotton
4.horse
5.nylon
6.polyester
7.polypropylene
8.stainless steel
9.aluminium wire
10.clips
11.staples
12.skin tapes
ئەو دەرزیەی کە دورینەوەی پی دەکریت ئەویش چەند جۆرێکی هەیە
#نۆرینگەی_پزیشکیەکان
۱.نوکی دەرزیەکە خڕە
۲.نوکی سێگۆشەیە
۳نوکی تیژ
٤.وە قەوسی ئەو دەرزیەش بە پێی گۆشەکەی دەگۆڕێت واتە گەیە قەوسیەکی زۆرە هەشە قەوسیەکەی کەمە.
۵.نوکیکی وەکو لای هەیە واتا پان
قەبارەی دەرزیەکە
0,,,1,,,2,,,0/1,,0/2,,,0/3,,,0/4,,,0/5,,,0/6,,,0/7
وە ئەم جۆرانەی خوارەوە زیاتر بۆ تەجمیل بەکار دێت
0/7,,,,0/8,,,,0/9,,,,0/10
گۆشەی دەرزیەکە
1/7,,,,3/8,,,,1/2,,,,5/8
جۆرەکانی دوورینەوە
#نۆرینگەی_پزیشکییەکان
چەند جۆریکی دورینەوەمان هەیە واتە بە چەن جۆریک دەتوانین دورینەوە ئەنجام بدەین..
یەکەم دورینەوەی ئاسای واتە تەقەل تەقەل دەکرێت و دوای هەر تەقەلیک خێتەکە دەبڕین پاشان تەقەڵەکێکی کە دەکەین.
دووەم دورینەوەی بەردەوام واتە هەموو برینەکە بەدەم یەکەوە دەدورینەوە
سێیەم دورینەوەی ناوەوە واتە لەم جۆرە برینەکە ئەگەر قول بوو لە ناوەوە برینەکە دەدورینەوە پاشان دەرەوەش دەدورینەوە.
چوارەم جۆرێکی دورینەوە هەیە کە لە ناوەوە دەدوریتەوە و خێتەکە دەهینریتە دەرەوە بەڵام بەسەر برینەکەدا ناڕوات ئەم ڕێگایە بۆ دورینەوەی سەریع بەکار دەهێنرێت...
ئایا دوای چەند ڕۆژ دوورینەوە دەربهینریت
#نۆرینگەی_پزیشکییەکان
سەر دوای ٦ بۆ ۹ ڕۆژ
لوت و نزیکی چاو دوای ۳ بۆ ۵ ڕۆژ
گوێ و لوت دوای ٤ بۆ ۵ رۆژ
دەم و چاو دوای ۳ بۆ ۵ رۆژ
سنگ و سک دوای ۸ بۆ ۱٠ رۆژ
پشت دوای ۱۲ بۆ ۱٤ رۆژ
قۆڵ دوای ۸ بۆ ۱٠ ڕۆژ
سەری پەنجەکان ۱٠ بۆ ۱۲ رۆژ
جومگەکان ۸ بۆ ۱٠ رۆژ
پێ و دەست دوای ۷ بۆ ۹ رۆژ
چۆن دەرزی گونجاو بەپێی شوێنەکە
هەڵبژێرین؟
#نۆرینگەی_پزیشکییەکان
۱.بۆ دەم و چاو و لیو و گوی و لوت 0/7,,0/6
۲.بۆ سک و سنگ ئەندامی زاوزێ 0/5
۳.بۆ سەر. پێ و پشت و قاچ و قۆڵ 0/4
٤.ئەو شوینانەی کە زۆر ئەستورە 0/3,,0/2
پێداویستەکانی چین
#نۆرینگەی_پزیشکییەکان
۱.مادەی پاک کەتەوە
۲.گۆز
۳.جێلی سڕکەر
٤.ئاوی موقەتەر
۵.دەست کیش
٦.سیزەر
۷.نیدل هۆلدەر
۷.فۆرسێپس
۹.خێتی دورینەوە
چۆنیتی ئەنجامدانی کرداری دورینەوە.
۱.ئامادەکردنی پیداویستیەکان
۲.دەست شۆردن
۳دەستکیش لەدەست کردن
٤.خۆناساندن بە نەخۆش و رونکردنەوەی کردارەکە
۵.پاک کردنەوەی برینەکە.
٦.ئەگەر خوین بەربونی هەبوو خوین بەربونەکە دەبیت بورستینرێت.
۷.جێڵی سرکەر لە برینەکە دەدەیت یان بە دەرزی بەنجی دەکەیت بەلام ئەگەر دەم و چاو بوو باش وایە بەنج بەکار نەهێنن.
۸.پاشان بە نیدل هۆلدەرەکە دەرزیەکە دەگرین وە بە فۆرسیپسەکە لێواری برینەکە بەرز دەکەینەوە و دورینەوەکە ئەنجام دەدەین.
لایەنی خراپی دوورینەوە
#نۆرینگەی_پزیشکییەکان
۱.هەوکردن
۲.کردنەوەی دوبارە برینەکە
۳.دروست بونی گۆشتئ زیادە
٤.ڕەش بوبەوە یان پیوە دیار بونی شوینەکەی.
لەکۆتایدا
هیوادارم سوێکی بچوکم پیتان گەیاند بێت و بەهیوای سود.
ئێوەش هاوڕێ پەرستار یان دەرمانسازەکەت تاگ بکە تاکو سودیکی لێ ببینیت.
ئامادەکردنی
#نۆرینگەی_پزیشکییەکان
4/5/2018