فەحسی ئی ئێس ئاڕ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 5 يونيو 2018

فەحسی ئی ئێس ئاڕ

پشکنینی ESR:

زۆر گرنگە بزانی...

چیە؟؟ و نیشانەکانی چین؟

Erythrocyte sedimination rate 

ئەم فەحسە لە ڕێگای خوێنەوە ئەکرێت کە ئەگەر هاتو خڕۆکە سورەکانی خوێن RBC لەکۆتای پشکنینەکە نیشتبوو ئەوا کەسەکە توشی ئیلتیهابات بوە جا ئیلتیهاباتەکە لە هەرشوێنێکی لەشی کەسەکەدا بێت کە زۆر جار بۆ دیاریکردنی نەخۆشی ڕۆماتیزمە Rehummatoid Arthritis و  هەوکردنی جومگەکان و شێر پەنجەی خوێن بەکاردێت...
 پشکنینەکە یەك کاتژمێر دەخایەنێت ئەگەر هاتوو لەم شێوە ئاساییەی خۆی زیاتر بوو ئەوا کەسەکە تووشی ئیلتیهابات بووە.....

نیشانەکانی بەرزبوونەوەی ESR :
۱- ئازاری جومگە.
۲- تا.
۳-ماندوبوون و بێهێز.
٤- سەرئێشە و شەکەتی.

Normal Range 

بۆ پیاو/ 0 بۆ 15 ملم/کاتژمێر.
بۆ ئافرەت/ 0 بۆ 20 ملم/ کاتژمێر.