سڕبونی دەست و قاچ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 4 يونيو 2018

سڕبونی دەست و قاچ

&&&& سڕ بوونی ده‌ست و قاچ :
&&&& هه‌ست کردن به‌ مێروله‌کردنی ده‌ست و قاچ :
&&&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی : 
---- به‌شی یه‌که‌م :
---  سڕ بوونی ده‌ست و قاچ و هه‌ست کردن به‌ مێروله‌کردنی ده‌ست و قاچ و  ته‌زوو هاتن پێان دا کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ن به‌ ته‌نها یان به‌یه‌که‌وه‌ ده‌بنه‌ هۆی بێزارکردنی نه‌خۆش و ڕێگری ده‌که‌ن له‌ ئه‌نجام دانی کاروباری ڕۆژانه‌ی ئه‌و که‌سه‌ له‌گه‌ڵ تێکچوونی خه‌و و خه‌به‌ر بوونه‌وه‌ ۰ 
&&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی :
۱ ـــ بوونی فشار له‌ سه‌ر ده‌ماره‌کانی ده‌ست و قاچ به‌ هۆی :
----  ئینزلاقی فه‌قه‌رات( دیسک ) ۰
---- بوونی فشار له‌ سه‌ر ده‌ماره‌کانی ناو بڕبڕه‌کانی پشت به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌کانی تری فه‌قه‌رات یان دروست بوونی کیس یان شێرپه‌نجه‌ یان کۆبوونه‌وه‌ی خوێن دوای زه‌بر که‌وتن به‌  بڕبڕه‌کانی پشت ۰ 
---- بوونی فشار له‌ ناو مێشک به‌ هۆی دروست بوونی کیس یان شێرپه‌نجه‌ یان کۆبوونه‌وه‌ی خوێن دوای زه‌بر که‌وتن به‌ سه‌ر ۰ 
---- جه‌ڵته‌ی مێشک ( سه‌کته‌ )
---- بوونی فشار له‌ سه‌ر ده‌مارێکی دیاریکراو له‌ ده‌ست یان قاچ : بۆ نموونه‌ کۆنیشانه‌ی کاڕپه‌ڵ تێندن  له‌ ده‌ست دا ۰
۲ ـــ نه‌خۆشی شه‌کره‌ : ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ باشیش کۆنتڕۆڵ کرابێت ۰ 
۳ ـــ نه‌خۆشیه‌کانی تر :
--- نه‌خۆشی گورچیله‌ : سستی گورچیله‌ یان وه‌ستانی گورچیله‌ ۰ 
--- نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و خوێنبه‌ره‌کان :سستی دڵ یان ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان ۰ 
--- نه‌خۆشی شه‌قیقه‌ ۰ 
--- سستی غودده‌ی ده‌ره‌قی ۰ 
--- تێک چوونی هۆرنه‌کانی له‌ش ۰ 
--- کێشه‌ی کۆئه‌ندامی لیمڤاوی : له‌گه‌ڵی دا ئه‌و شوێنه‌ ده‌ئاوسێت ۰ 
----  قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوکێ ، خه‌مۆکی ،هستریا ۰
---- بوونی هه‌وکردن له‌ ناو خوێن : وه‌ک ڤایرۆسی ( EB)  ( CMV )، ئایدز ۰ 
---- نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی به‌رگری :وه‌ک ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ، گورگه‌ ، نه‌خۆشی گۆلیان بێری ۰ 
---- که‌مخوینی زۆر یان به‌رده‌وام ۰ 
---- هه‌ندێک نه‌خۆشی بۆماوه‌یی ۰

٤ ـــ که‌می ڤیتامین و کانزاکان به‌ تایبه‌ت : ڤیتامین  ( B1 ) , ( B6) ( B12) , ( Niacin) ) ، مه‌گنسێوم ۰ 
٥ ـــ زۆر به‌کارهێنانی ده‌ست و قاچ ؛ وه‌ک زۆر به‌کارهێنانی مۆبایڵ و کۆمپیوته‌ر ؛ یان مه‌کینه‌ی درومان ۰ 
٦ ــ هیلاکی ۰ 
۷ ـــ زۆر خواردنه‌وه‌ی مادده‌ کحوله‌یه‌کان ، جگه‌ره‌ کێشان ، نێرگه‌له‌ کێشان ۰ 
 د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات بێ نه‌شته‌رگه‌ری