زیپکە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 1 يوليو 2018

زیپکە

بە هیوای سود بینین زیبکە بۆ درووست دەبێت ؟
جۆرەکانی چین ؟
ماکەکانی چین؟ 
چارەسەری چیە ؟

زیپکە : ئەو دەرداوە چەوریەیە دوومەڵ و هەڵئاوساویە کە لە دەم و چاو و شان و سنگ درووست دەبێت لە تەمەنی هەرزەکاریەوە دەست پێدەکات ،لە ئافرەت زووتر درووست دەبێت و زووتر کۆتایی دێت و لە پیاو بە توندتر درووست دەبێت،
هۆکاری سەرهەڵدانی زیبکە چەند تۆژینەوەیەک باس لەوە ئەکەن کە ئەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری و شیرینیان تیایە ئەبنە ھۆی زیادبوونی زیبکە.
ـ ئایە بونی زیبکە مانای وایە کە پێستم بە پاکی ڕاناگرم؟
مەرج نیە ئەمە وابێت،لەڕاستیدا شوشتنی زۆر لەوانەیە ببێتەھۆی زیاد بونی زیبکە، شوشتنی دەم و چاو ڕۆژی دوو بۆ سێ جار بە ئاوی شلەتێن و سابونی تایبەت بەسە بۆ ئەو مەبەستە.
ـبۆچی زیبکە زیاتر لە تەمەنی گەنجێتیا سەرهەڵدەدات ؟

گرنگترین ھۆکار بۆ سەرھەڵدانی زیبکە بریتیە لە گۆڕانکاری لە ھۆڕمۆنات بەتایبەت ھۆڕمۆنی نێرینە testosterone کە بەڕێژەیەکی دیاری کراو لە ئافرەتانیشا ھەیە،لەگەڵ باڵغبووندا،ھۆڕمۆنەکان دەست بە زیادبوون ئەکەن کە ئەمەش ئەبێتە سەرەتای سەرھەڵدانی زیبکە.
بەھەمان شێوە چەندەرمانێکیش زیبکە زیاد ئەکەن لەوانەیە (حەبی گەشکە،ستیرۆیدەکان)،نزیکەی ٥٠% ئەوکەسانەی زیبکەیان ھەیە بەھۆی ھۆکار ی بۆماوەی یەوەیە لە خێزانەکانیانا.

ـ کەی سەردانی دکتۆری پێست بکەم؟
ئەگەر زانیت زیبکەکە زۆر زیادی کرد و بۆ ماوەیەکی زۆر لا نەچوو

جۆرەکانی زیبکە چین؟
۱ٖجۆری زیوانی سادەی ڕەش یا سپی 
۲ٖجۆری ئیلتهاب و هەوکردن لە جۆری مام ناوەند.
۳ٖجۆری توند کە بریتیە لە درووست بوونی کیس و برین

ماکەکانی زیبکە چین؟
۱ٖدرووست بوونی برینی درێژخایەن 
۲ٖدرووست بوونی کیلۆید 
۳ٖهەوکردنی مووەکان 
۴ٖدرووست بوونی ئیلتهابی پێست
۵ٖدرووست بوونی پەڵە

چارەسەرەکانی چین :
باشترین ڕێگا بۆ چارەسەر لەکاتی درووست بوونی زیبکە دەست لە زیبکەکە نەدەیت بۆخۆی بۆماوەی چەند ڕۆژێك دیار نامێنێت

ڕێنمایە گشتیەکان چین؟
۱ٖکەم خۆدانە پێش خۆر و بەکارهێنانی دژە خۆر 
۲ٖبەکارهێنانی سابوونی سەلفەر 
۳ٖ کەم کردنەوەی خواردنی گووڵەبەڕۆژە و شیرینی.
٤.بەهیچ شێوەیەکیش دەستکاری زیبکە مەکەن 
٥.کەم کردنەوەی خواردنی چەور و شیرن 

تێبینی: چارەسەرەکان دەبێ لە لایەن پزیشکەوە بنووسرێ بە گوێرەی جۆری زیبکە و ماکەکان و کێشی لەش و چۆنیەتی.