نینۆک خواردن لە مناڵاندا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 1 يوليو 2018

نینۆک خواردن لە مناڵاندا

نینۆک خواردن لەمناڵاندا مەترسیدارە

نینۆك خواردن خوویەكی خراپە و پەیوەستە بەناڕێكی باری دەرونیەوە و ئەم حاڵەتە لە منداڵاندا زۆرە و كاتێك ناتوانن ڕق و توڕەبونەكانیان دەر ببڕن ئەم كارە دەكەن، بەڵام ئەوە تەنیا منداڵان نین كە ئەم خووە خراپەیان هەیە، بەڵكو كەسانی گەورەش هەن كە ئەم جۆرە كردارە ئەنجام دەدەن.

بەپێی ڕاوبۆچوونی پسپۆڕان زۆرجار نینۆك خواردن دەبێتە هۆی نەخۆشی و كەسەكە توشی ئالودەبوون دەكات بەم ڕەفتارەوە و زۆرجاریش كەسەكە پێست و نینۆكەكانی دەخوات و تووشی مەترسی تەندروستی دەبێتەوە.

لەوبارەوە د. محەمەد یوسف پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست روونكردنەوەی زیاتر دەدات لەسەر نینۆك خواردن و رایدەگەیەنێت ئەم ڕەفتارە زۆر جار لەمنداڵی 4 بۆ 5 ساڵاندا دەست پێ‌ دەكات ، بەڵام لەتەمەنی 8 بۆ 12 ساڵی زیاد دەكات كاتێك منداڵەكە دەچێتە خوێندنگا و ئاماژەی بەوەكرد منداڵی ترسنۆك زۆرتر ئەگەری خوگرتنی هەیە بەم رەفتارەوە هەروەك چۆن لە كچاندا زیاترە وەك لە كوڕان و لەسەدا 80 ی ئەو كەسانەی نینۆك دەخۆن كەسانی تووڕەن و سەرقاڵیەكی زۆری مێشكییان هەیە.

سەبارەت بە چارەسەری نینۆك خواردن ، د.محەمەد یوسف وتی: هەرچەندە كاریگەری خراپی نیە تەنیا ناشرین بوونی نینۆكەكان نەبێت ، بەڵام لەناو خەڵكدا كارێكی ناشرینە دەبێت دایكان و باوكان ئامۆژگاری و ڕێگری لە منداڵەكانیان بكەن و نەهێڵن نینۆكەكانیان نزیكی دەمیان بخەنەوە یاخوود خواردنێك یا كرێمێكی تاڵا بدرێت لە نینۆكەكانیان تاوەكو لەو رێگەیەوە واز لەنینۆك خواردن بهێنن بەمەش پارێزراو تر دەبن لە توشبوون بە نەخۆشی.