&&&& له کاتی سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی دا :
&&&& ئه‌م خۆراکانه پێویسته نه‌خورێن :
ــــ ئه‌گه‌ر هاتوو ئاستی هۆرمۆنی غوده‌ی ده‌ره‌قی له ڕێژه‌ی ئاسایی که‌متر بوو ؛ ئه‌وا به حاڵه‌تی سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی داده‌نرێت و پێویستی به شیکاری خوێن ده‌بێت بۆ ده‌ست نیشانکردنی و هه‌ندێک جاریش فه‌حسی تیشک و پێشکه‌وتوو ده‌بێت بۆ دیاریکردنی جۆر و هۆکاری نه‌خۆشیه‌که و شێوازی چارهسهکهردن و چاودێرکردنی حاڵه‌ته‌که .
---- ئه‌و که‌سانه‌ی که سستی غوده‌ی ده‌ره‌قیان هه‌یه ؛ پێویسته ئه‌م خۆراکانه نه‌خۆن :
۱ ــــ سڵق ، شێلم ، قه‌رنابیت ، سپێناخ ، توور ، چه‌ونده‌ر ، برۆکلی ، که‌له‌رم ۰
۲ ــــ ئه‌و خۆرکانه‌ی ماده‌ی ( گلۆتین )یان تێدایه که له ئه‌و دانهویڵهدا هه‌یه دوای لێکرندنهوهی ته‌واوی توێکڵه‌که‌ی وه‌ک ئاردی سفر و باستا و سۆیا.
۳ ــــ ئه‌و خواردنانه‌ی ماده‌ی ( ثيوسياناتس ) تیایه وێنه‌ی ده‌نکی گه‌نمه‌شامی و ناو‌کی که‌تان و زهیتهتی که‌تان .
٤ ــــ ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌نانه‌ی که ماده‌ی ئهسپارتایمی تیایه که بۆ شیرینکردن به‌کاردێت بۆ نموونه له پسکیت و بنێشت و بیبسی و کۆلای دایت ۰
٥ ــــ خواردنه کحولی یه‌کان
٦ ـــ ئه‌و ئاوی خواردنه‌وه‌ی که ماده‌ی فلۆڕایدی زۆر تیایه ؛ پێویسته ئاوه‌که بکوڵێنیت یان ئاوی بێ فلۆڕاید یان که‌م فلۆڕاید بخواته‌وه
&&&& هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و که‌سانه‌ی که سستی غوده‌ی ده‌ره‌قیان هه‌یه ئاگاداری ئه‌م زانیاریانه بن :
ــــ ئه‌و خوێی چێشته‌ی به‌کاری ئه‌هێنن ؛ ئه‌بێت ماده‌ی ێودی تێا بێت.
ــــ خۆراکانه نه‌خۆن که ووزه‌یان زۆر تیایه وه‌ک خواردنی چه‌ور و بر‌ژاو و شیرینی و خواردنانه‌وه گازیه‌کان یان که‌میان بکه‌نه‌وه چونکه ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وی .
ــــ ئه‌و خۆراکانه که‌م بکه‌نه‌وه که ده‌بنه هۆی قه‌بزی و غازات وه‌ک پاقله‌مه‌نی و شیر و به‌رهه‌مه‌کانی
ـــــ ئه‌و ده‌رمانانه نه‌خۆن که ماده‌ی (لیسێوم ) تیایه که بۆ نه‌خۆشی ده‌روونی بهکارێن له‌گه‌ڵ ده‌رمانی ( ئه‌مایۆداڕۆن)که بۆ نه‌خۆشی دڵ به‌کاردێت.
ــــ دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنی سوێر ۰
ــــ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که حه‌پی ( ثایرۆکیسن ) وه‌رئه‌گرن بۆ چاره‌سه‌ری سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی پێویسته :
۱ــــ خواردنی چه‌ور و بر‌ژاو نه‌خۆن یان که‌میان بکه‌نه‌وه چونکه کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که که‌م ئه‌کاته‌وه
۲ــــ که‌م خواردنه‌وه‌ی قاوه و چا و مه‌رجه لانیکه‌م نیو سه‌عات دوای حه‌پی ثایرۆکیسن بخورێنه‌وه .
۳ ــــ ئه‌م ده‌رمانانه نه‌خۆن یان که‌میان بکه‌نه‌وه یان کاتی وه‌رگرتنی بگۆڕن ؛ ده‌رمانی ڤیتامین و مقهوهی که ماده‌ی ئاسن و کالسێومی تیا بێت ، ده‌رمانی دژه تڕشه‌ڵۆکی گه‌ده و قورحه ، حه‌پی مه‌نع و هۆرمۆنی ئیسترۆجین.
٤ ــــ ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی هه‌بوو : پێویسته زوو زوو فه‌حسی شه‌کره بکات.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی