--- بۆ ئازاری پشت :
--- باشترین شێوازی نووستن :
ــــ شێوازی نووستن گرنگی زۆری هه‌یه له چاره‌سه‌رکردن و که‌م کردنه‌وه‌ی پشت ئێشه به هه‌موو هۆکاره جیاوازه‌کانه‌یه‌وه ۰
۱ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌وه‌فانی بڕبره‌کان پشتیان هه‌یه باشتر وایه له‌سه‌ر لا بخه‌ون به‌شیوه‌یه‌ک ئه‌ژنۆیان بنوسێنن به سکیانه‌وه (وه‌ک وێنه‌ی مناڵ له ناو سکی دایک )۰
۲ ــ ئه‌و که‌سانه‌ی ئینزلاقی فه‌قه‌راتیان هه‌یه :
-- باشترین ڕێگا له‌سه‌ر لا بخه‌ون به‌شیوه‌یه‌ک ئه‌ژنۆیان بنوسێنن به سکیانه‌وه ۰
-- پێویسته له سه‌ر ده‌م نه‌خه‌ویت ؛ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و که‌سانه بوویت که له سه‌ر ده‌م نه‌بێت خه‌وت لێ ناکه‌وێت ؛ پێویسته پشته‌یه‌کی بچووک بخرێته ژێر حه‌وز و به‌شی خواره‌وه‌ی سک ۰
۳ ــ ئه‌و که‌سانه‌ی توشی پووکانه‌وه‌ی دیسکی نێوان بڕبڕه‌کان بوون به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه یان هه‌رهۆکارێکی تربێت :
--- پێویسته له‌سه‌ر پشت پاڵ بکه‌ویت وبه‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌ش به‌به‌رزی بێت به‌هۆی پشتیه‌که‌وه یاخود جێگاکه واڕێک بخرێت وه باشتر وایه له‌م کاته‌دا ئه‌ژنۆ بچه‌مێته‌وه ۰
--- ڕێگایه‌کی تر ئه‌وه‌یه له سه‌ر ده‌م پاڵکه‌ون و ئه‌گه‌ر پشتیه‌کی پچوک بخه‌نه ژێر گه‌ده‌یان و حه‌وزیان دا ۰
٤ ــ ئه‌وانه‌ی که‌ناڵی دڕکه‌په‌تکیان ته‌سک بۆته‌وه ، پێویسته له‌سه‌ر لا پاڵ بکه‌ویت و ئه‌ژنۆ بچه‌مێنیته‌وه به‌ره‌و سک (مناڵ له‌سکی دایک دا )۰
٥ ــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری فه‌قه‌رات کراون باشتره یان له‌سه‌ر لا و هه‌ردوو ئه‌ژنۆبچه‌مێنێته‌وه و پشتیه‌ک بخه‌نه نێوان هه‌ردوو قاچ ، یاخود له سه‌ر پشت و پشتی له ژێرئه‌ژنۆ و پشت دا دابنرێت ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به په‌یجی د۰هه‌ڤین که‌ماله‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
