#زانیاری...
پەکكەوتنی گورچیلە (Renal Failure) لە دەستدانی توانای گورچیلەكانە لـە پـاككردنەوە یـا پاڵاوتنی خـوێن لە پاشەڕۆ و ماددە زیادەكان.
گرنگترین هۆیەكانی پەككەوتنی گورچیلە بریتین لە:-
١- لەکاتی پەككەوتنی فـرمـانی گورچیلەکان رێژەیی مـاددەی یۆریا (Urea) لە خوێندا بەرزدەبێتەوە.
٢- نەخۆشی فرەكیسی گورچیلە كەلە منداڵاندا بەدی دەكرێ.
٣- بەكارهێنانی هەندێك دەرمان بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ.
٤- بەرزبوونەوەی كۆنتڕۆڵنەكراوی پەستانی خوێن.
٥- هەوكردنی درێژخایەنی گورچیلە و ڕێڕەوی میز.
٥- گیرانی رێڕەوی میز لەبەر هەر نەخۆشییەك.
٦- نەخۆشی شەكرە.
چـەند نیشانەیەكی تایبەت بەتێكچونی فرمانەكانی گـورچیلە هەن بۆ نمونە (بێ هێزی گشتی ،هێلنج و رشانەوە ، ئاوسانی قاچەكان وگۆڕانی لەرەنگی پێست و لەبڕی میزكردندا.
دوایی دۆزینەوە و چـارەسەركردنی هـۆکارەکانی پـەککەوتنی گورچیلە چارەسەرەکان دەستپێ دەکـات بەدانانی گورچیلەی دەستكرد یان دەزگای پاڵاوتنی خوێن، هــەروەها گواستەوەی گورچیلە یان چاندنی گورچیلە دوا هەنگاوی چـارەسەركردنی پەككەوتنی گورچیلە دادەنرێت.
#راگەیاندنی :: تەندروستی چەمچەماڵ