قەبزی (constipation )
قەبزی شێواویەکی هەرسە لە ئێستادا زۆر باوەو کاریگەری لەسەر خەڵکدروست ئەکات لەهەرتەمەنێکابێت .قەبزی والەکەسەکەئەکات هەست بەنارەحەتی بکات و زەخت بکات لەکاتی پیسای کردن .
* هۆکارەکانی
۱ نەخواردنی ئەوخۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە مادەی ڕیشاڵی زۆر.
۲ کەم خواردنەوەی ئاو شلەمەنی پێویست .
۳ زۆر خواردنی شتی بەرهەمهێنراو .
٤ گەشتکردن ، گۆڕانی شێوازی خواردن .
٥ کەمی جوڵە .
٦ زۆر بەکارهێنانی دەرمان بۆ کردنی پیسای .
۷ کەمی چالاکی( thyroid gland).
٨ دووگیانی .
۹ شێرپەنجەی کۆڵۆن .
**نیشانەکانی
۱ ناڕەحەتی لەکاتی پیسای کردن .
۲ پیسای ڕەق .
۳ دڵەکزێ .
٤ ئازاری سک .
٥ زەختکردن لەکاتی پیسایکردن .
٦ هەڵئاوسانی سک .
۷ ئازاری ڕیخۆڵە .
٨ ڕشانەوە.
۹ هەستکردن بە تێری ودوای پیسای کردن .
چارەسەر
۱ زۆر خواردنی ئاو
۲ خواردنی ئەو خۆراکانەی دەۆڵەمەندن بە مادەی ڕیشاڵی .
۳ خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی شلەتێن دوای نان .
٤ خواردنی زەیتی زەیتون بەبڕێکی گونجاو.
٥ خواردنی برێکی زۆر سەوزەومیوە .