--- کرته‌کرت یان ته‌قه ته‌ق کردنی ئه‌ژنۆ :
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
--- به‌شی یه‌که‌م :
ــــ هه‌ندێک جار هه‌ست به بوونی ده‌نگێگ ده‌کرێت له ئه‌ژنۆدا له کاتی جووڵه یان ڕۆیشتن و هه‌ستان و ڕه‌نگه دیارده‌یه‌کی ئاسایی بێت ئه‌گه‌ر بێ ئازار یان نیشانه‌ی تر بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر دووباره بووه به به‌رده‌وامی یان ئازار یان نیشانه‌ی تری له‌گه‌ڵ دا بوو پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکرێت و پشتگوێ نه‌خرێت ۰
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی :
۱ ـــ ته‌قین و پچڕانی کڕکڕاکه‌ی ئه‌ژنۆ ( الغضروف الهلالي ) : ئازار و ئاوسانی ئه‌ژنۆی له‌گه‌ڵ دا ده‌بێت ؛ له ئه‌نجامی جووڵه‌ی له ناکاو وه‌ک سوڕانه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان خستنه هه‌موو قورسایی جه‌سته له سه‌ر ئه‌ژنۆ به زۆری ڕوو ده‌دات ۰
۲ ـــ سه‌وفانی ئه‌ژنۆ : باوترین هۆکاره و ئازار و که‌م بوونه‌وه‌ی جووڵه له‌گه‌ڵ دا ده‌بێت و هه‌ندێک جار ئاوسانی ئه‌ژنۆ ۰
۳ ـــ هه‌وکردنی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ به هۆی نه‌خۆشی تره‌وه : وه‌ک ڕۆماتیزم و تای ماڵتا و نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه ( دا الملوک ) ۰
٤ ـــ داخورانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ له به‌ساڵاچوون دا : له‌گه‌ڵ هه‌ڵکشانی ته‌مه‌ن زۆر ڕوو ده‌دات و جومگه‌گه داده‌خورێت و ده‌بێته هۆی کرته‌کرت و ئازار و ئاوسان و که‌م بوونه‌وه‌ی جوڵه ۰
٥ ـــ پووکانه‌وه‌ی ماسوولکه‌کان : له ئه‌نجامی وه‌رزش نه‌کردن و زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی ۰
٦ ـــ دوور که‌وتنه‌وه‌ی جومگه‌کان له یه‌کتر : له ئه‌نجام دا بڵقی هه‌وا له ناو لینجی ناو ئه‌ژنۆدا ڕوو ده‌دات و ئه‌گه‌ر بڵقه‌کان بته‌قن : ده‌بێته هۆی کرته‌کرت ۰
۷ ـــ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ژنۆ یان زه‌بر به‌رکه‌وتن یان بریندار بوونی ئه‌ژنۆ ۰
----- له به‌شی دووه‌م شێوازی ده‌ست نیشانکردن و چاره‌سه‌رکردنی کرته‌کرت یان ته‌قه ته‌ق کردنی ئه‌ژنۆ بڵاو ده‌که‌مه‌وه پشت به خوای گه‌وره و میهره‌بان ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به په‌یجی د ۰ هه‌ڤین که‌ماله‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری