کۆڵۆن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 10 نوفمبر 2018

کۆڵۆن

کێشەکانی کۆلۆن زۆرن و لە ئێستادا زۆربەی کەسەکان پێوەی دەناڵێنن،هۆکارەکانیشی دەگەڕێتەوه‌ بۆ چه‌ند حاڵه‌ت كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ین.

1. باش كار نەکردنی کۆئەندامی هەرس و ناڕێک و پێکی لە کاری گەدەدا کە وادەکات کەسەکە ئەو خواردنانەی دەیخوات بە باشی هەرسی نەکات.

2. ناجێگیری باری دەروونی کەسەکە و بیرکردنەوەو قەلەقی بە رێژەیەکی زۆر.

بۆیە بۆ چارەسەر کردنی ئەم دیاردەیە دەتوانیت پەیڕەوی ئەم ئامۆژگاریانە بکەیت:

1. لە رۆژێکدا 8 پەرداخ ئاو بخۆرەوە.

2. خواردنەوە گازیەکان کەم بکەرەوە.

3.هەرچەندە پاقلەمەنیەکان سوودێکی زۆریان هەیە بۆ مرۆڤ و سەرچاوەی سەرەکی پرۆتینەکانن، بەڵام دەبێت کەم بیان خۆیت و لە بری ئەمە زیاتر سەوزە و میوەکان بخۆیت، چونکە ئەم خواردنانە هۆکاری سەرەکین بۆ ناچالاک کردنی کۆ ئەندامی هەرس.

4. کەم خواردنەوەی چا و قاوە چونکە زیانی هەیە.

5. راستە شیر زیانی هەیە بۆ ئەم دیاردەیە، بەڵام پێكهاتەکانی شیر بەتایبەتی ماست گەر بخورێت سوودی دەبێت چونکە یارمەتی کرداری هەرس کردن دەدات و گەدە چالاک دەکات.

6. خوارنی شلەمەنیەکان بەرێژەیەکی زۆر وەک شۆربا.

7. دوور بکەوەرەوە لە جوینی بنێشت.

#Aram_Nariman