میزبەخۆداکردنی منداڵان بەشەو
هەنێ مناڵ لەسەرو تەمەنی ٥ ساڵییەوە خۆی تەڕئەکات و میزڕاناگرێت بەشەو کە ئەبێتەهۆی دڵەڕاوکێ و شپرزەی دایک و باوک. بە تایبەت کە سەردانی ماڵی کەسوکار دەکەن یان گەشت دەکەن چونکە هەست بە شەرم دەکەن کە مناڵەکەیان میزدەکات بەخۆیا.
بەشێوەیەکی گشتی لە ٥_۱٠٪ ی منداڵان بەشەو میز دەکەن بەخۆیاندا لەسەرو تەمەنی ٥ ساڵیەوە. کوڕان زیاتر لە کچان تووشی ئەبن. لە سەدا ۷٥٪ ی ئەومنداڵانەی ئەم کێشەیان هەیە یان دایکیان یان باوکیان بە منداڵی وابووە، واتە خۆیان تەڕکردووە.
لەگەڵ گەورە بوونی مناڵەکەدا زۆربەیان باشدەبن تادەگەنە تەمەنی هەرزەکاری. تەنها لە۱٪ یان دوای تەمەنی هەرزەکاری هەر چاک نابن.
هۆکارەکان:
۱ـ خۆتەڕکردن تەنها بەشەو، واتە مناڵەکە بەڕۆژ هیچ کێشەی نیەو گرفتی میزکردن یان ڕانەگرتنی نیە. ئەمە بەربڵاوترین هۆکارە. ئەم جۆرە هەتا ئێستا بەتەواوی نەزانراوە کێشە بنچینەییەکە چیەو بۆچی ڕوودەدات بەڵام ۳ بیرۆکە هەیە.
آ ـ لەوانەیە مناڵەکە خەوی قورس بێت. کە میزی دێت خەبەری نابێتەوە بۆ میزکردن و ئەیکات بەخۆیا. زۆربەی دایک و باوک ئەڵێن کە دیقەتیان داوە مناڵەکەیان خەوی زۆر قورسەو خەبەری نابێتەوە.
ب ـ لەوانەیە مناڵەکە زیادەگرژبوونی میزەڵدانی هەبێت، واتە میزەڵدانی بچوکترە لە مناڵێکی ئاسایی و میزەڵدانی زوو پڕدەبێت و گرژدەبێت.
ج ـ کەمی هۆڕمۆنی دژە میزکردن ، منداڵی ئاسایی لە ۲٠٪ ی ڕێژەی ئەومیزەی لە ۲٤ کاتژمێردا ئەیکات لەشەودا دروست دەبێت. بەڵام ئەو منداڵانەی کە میزدەکەن بە خۆیاندا کێشەی کەمی ئەم هۆڕمۆنەیان هەیەو شەوانە گورچیلەکانیان ڕێژەیەکی زۆر میزدروست دەکەن.
۲ـ خۆتەڕکردن بەڕۆژ وشەو ، واتە منداڵەکە بە ڕۆژ کێشەی میزڕانەگرتن یان هەوکردنی میزەڕۆ یان کێشەیەکی ئەندامی هەیە وەک کرانەوەی بۆری گورچیلە لەناو لەشی منداڵی کچدا.
دەست نیشانکردن:
ئەگەر نەخۆشەکە حاڵەتی یەکەمی هەبێت و هەرلەوکاتەوەی لە دایک بووە بە بەردەوامی بەشەو خۆی تەڕکردووە ئەوە هەموو فەحسەکان ئاسای دەبن. لەبەر ئەوە پرسیارکردنی تەواو لە دایک و باوکی مناڵەکە زۆر پێویستە وە ڕەنگە ئەوە بەس بێت بۆ دەست نیشان کردنەکەی.
بەڵام ئەگەر گومان هەبوو یان نەخۆشەکە کێشەی کەی هەبوو پێویستە سۆنەرو زەرعەی میزبۆ نەخۆشەکە بکرێت.
چارەسەر:
زۆربەیکات ئەگەر مناڵەکە بچووک بێت و کێشەی بۆ خێزانەکە درووست نەکردبێت جگە لە دڵنەوایی هیچی کە پێویست ناکات.
لەهەنێ نەخۆشدا لەوانەیە ئەمانەی خوارەوە سوودی هەبێت.
۱ـ کەم کردنەوەی خوادنەوەوی شلەمەنی زۆر لەشەودا وەک چا، قاوە، نیسکافە، ساردی و فانتا و خواردنی توون.
۲ـ هەڵنانی مناڵەکە بە پاداشت کردنی ئەگەر شەوێک خۆی تەڕنەکرد.
۳ـ بەکارهێنانی جەڕەسی بەئاگا هێنانەوە، دۆشەکێکی تایبەتە کە لەژێر منداڵدا ڕادەخرێت و لەسەری دەخەوێت. کە مناڵەکە خۆی تەڕکرد جەڕەس لێدەدات و مناڵەکە خەبەری دەبێتەوە.
٤ـ بەکارهێنانی شروب یان حەبی دژی زیادەگرژبوونی میزەڵدان.
٥ـ بەکارهێنانی حەبی هۆڕمۆنی دژە میزکردن.
بەهیوای سوودمەندبوونی هەمموان. هەربەڕێزێک پرسیاری هەوو ئەتوانێت پرسیاربکات، بەگوێرەی مەجال هەوڵ دەدەین وەڵامی هەمموان بدەینەوە.
د.کاوە