دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن..
Hypoglycemia
ئەم حاڵەتە کاتێک ڕودەدات کە ڕێژەی گلوکۆز لە ناو خوێندا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە ، گکوکۆز سەرچاوەی سەرەکی ووزەیە لە لەشدا .
دابەزینی ڕێژەی گلوکۆز هەندێک جار بەهۆی چارەسەریەکانی نەخۆشی شەکرە ڕودەدات یان بەهۆی حاڵەتی دیکەی تەندروستی ڕودەدات بەبێ بونی نەخۆشی شەکرە.
وەک بەربونەوەی پلەی گەرمی (تـــا) دابەزینی شەکری خوێن Hypoglycemia خۆی لەخۆیدا نەخۆشی نییە بەڵکو دەرخەری کێشە و حاڵەتی دیکەی تەندروستییە.
چارەسەری حاڵەتی Hypoglycemia پێویستە کاتێک ڕێژەی شەکری خوێن گەیشتە 70 milligrams per deciliter (mg/dL) یان 3.9 mmol/L یان کەمتر ، چارەسەری خێرایی ئەم حاڵەتەش بە خواردن یان خواردنەوەی پێکهاتەیەکی شیرین ، بەڵام چارەسەری درێژخایەنی ئەم حاڵەتە پشت دەبەستێت بە هۆکارەکەی واتە پێویستە هۆکارەکەی بدۆزرێتەوە ئینجا بیر لە چارەسەری پێویست بکرێتەوە .
نیشانەکانی Hypoglycemia چین؟
کاتێک ڕێژەی شەکری خوێن دابەزی ئەوا چەند نیشانەیەک دەردەکەون لەوانە:-
- ناڕێکبونی لێدانی دڵ.
- شەکەتی و ماندوبونێکی زۆر.
- زەردباوبوونی پێست.
- لەرزۆکی.
- نیگەرانی و قەلەقی.
- ئارەقکردنەوە.
- برسێتی.
- بێتاقەتی و زوو شێتگیربوون.
- هاوارکردن و دەنگ دەرکردن لەکاتی خەوتن.
کاتێک دابەزینی شەکری خوێن مەترسیدار بوو ئەوا چەند نیشانەیەکی دیکە ڕودەدەن ، لەوانە:-
- سەر گێژی یان نائاسایی بونی ڕەفتار یان هەردووکیان.
- دروستبونی کێشە لە چاوەکاندا وەک تەڵخبونی چاوەکان.
- لەدەستدانی هۆش و بێهۆش بوون.
هۆکارەکانی چین ؟
کەمبونەوەی ڕێژەی گلوکۆزی خوێن کۆمەڵێک هۆکاری سەرەکی هەیە ، باوترینیان زۆرجار بەهۆکاری کاریگەری لاوەکی ئەو دەرمانانەوە ڕودەدات کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە بەکاردەهێنرێن.
بۆ تێگەیشتن لە هۆکاری ڕودانی حاڵەتی Hypoglycemia وا باشترە تێبگەین لە چۆنێتی کرداری ڕیکخستنی شەکر یان گلوکۆز لە لەشماندا ، کاتێک ئێمە خۆراک دەخۆین لەش بەکردارێک هەڵدەستێت بە تێکشکاندنی کاربۆهیدرەیت لە سەرچاوە خۆراکیەکان بۆ دەنکۆڵەی شەکر وەک گلوکۆز .
گلوکۆز سەرچاوەی سەرەکی ووزەی لەشە ، بەڵام گلوکۆز ناتوانێت بچێتە ناو خانەکان و خۆی بگەیەنێتێ بەبێ یارمەتی انسولین ، انسولین هۆرمۆنێکە لەلایەن پەنکریاسەوە دەردەدرێت ، کاتێک ڕێژەی گلوکۆز بەرزدەبێتەوە ئەوا خانەی تایبەتمەند لە پەنکریاسدا کە ناودەبرێن بە (beta cells) هانی دەردانی انسولین دەدات ، انسولینیش لای خۆیەوە هەڵدەستێت بە گواستنەوەی گلوکۆز بۆئەوەی خانەکان وەک سووتەمەنی بەکاری بهێنن بۆ بەڕێوەچونی فرمانی ئاسایی خانەکان.
هەر ڕێژەیەک لە گلوکۆزی زیادە لە جگەر و ماسولکەکاندا خەزندەکرێت بەشێوەی گلایکۆجین glycogen بۆئەوەی لەکاتی پێویستیدا بەکاربهێنرێت.
کاتێک بۆماوەی چەند کاتژمێرێک خواردن نەخۆین و ڕێژەی گلوکۆز بێتە خوارەوە ئەوا هۆرمۆنێکی دیکە لە پەنکریاسدا کە ناودەبرێت بە گلوکاگۆن glucagon نیشانە دەنێرێت بۆ جگەر و ئاگاداری دەکاتەوە بۆئەوەی ئەو شەکرە خەزنکراوەی کە بەشێوەی کلایکۆجین هەڵیگرتووە بەرەڵای بکاتەوە ناو ڕێڕەوی خوێن ، بەمەش هاوسەنگی لە ڕێژەی شەکری خوێن ئەنجامدەدرێت هەتا ئەوکاتەی خۆراک دەخورێت.
وەرگیراوە
#Aram_Nariman