شێرپەنجەی کۆم - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 12 يناير 2019

شێرپەنجەی کۆم

شێرپه‌نجه‌ی‌ كۆم
كۆمیش وه‌كو هه‌موو شوێنێكی‌ دیكه‌ تووشی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌بێت، نه‌خۆشیه‌كی‌ ده‌گمه‌نه‌، 2%ی‌ هه‌موو شێپه‌نجه‌كانی‌ ڕیخۆڵه‌ گه‌وره‌ پێكدێنێت.

هۆكاره‌كانی‌:
1- ڤایروسی‌ HPV  له‌ 70% - 90%ی‌ ئه‌م نه‌خۆشانه‌دا ده‌بینرێت، كه‌ به‌هۆی‌ سێكسی‌ كۆمه‌وه‌ ئه‌گوێزرێته‌وه‌، به‌واتایه‌كی‌ دیكه‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ كۆم له‌و نه‌حۆشانه‌دا زیاتر ده‌بێت كه‌ سێكسی‌ كۆم بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر به‌كاردێنن.

2- دابه‌زینی‌ به‌رگری‌ به‌ده‌ن، وه‌ك تووشبوه‌كان به‌ نه‌خۆشی‌ ئایدز و ئه‌وانه‌ی‌ گورچیله‌یان وه‌رگرتوه‌ له‌ كه‌سێكی‌ دیكه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌رمانی‌ كپكردنی‌ به‌رگری‌ ئه‌خۆن بۆئه‌وه‌ی‌ گورچیله‌كه‌ فڕێ‌ نه‌ده‌نه‌وه‌.

3- ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ڕابوردویان هه‌یه‌ له‌به‌كارهێنانی‌ كۆمی‌ بۆ سێكس.

چۆن ده‌رده‌كه‌وێت:
- ئازاری‌ كۆم و خوێنلێهاتنی‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ زۆر كه‌س وا ده‌زانێت كه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ مایه‌سیرییه‌، گوێی‌ ناداتی‌ و جاربه‌جار مه‌ڵحه‌م به‌كاردێنێت تا به‌ته‌واوی‌ جێگیرده‌بێت و بڵاوده‌بێته‌وه‌.

2- خورانی‌ كۆم، جه‌راعه‌ت له‌كۆمه‌وه‌.

3- ده‌ركه‌وتنی‌ گرێیه‌ك له‌كۆم ینا ده‌می‌ كۆمدا.

4- ئه‌گه‌ر درێژه‌ بخایه‌نێت و نه‌چێت به‌ده‌میه‌وه‌، كشته‌كه‌كانی‌ كۆم په‌كده‌خات و پیسایی‌ یان با ڕاگیر ناكات، له‌وانه‌یه‌ دیواری‌ كۆم كون بكات بۆناو ڕه‌حمی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ ئه‌گه‌ر ژنبێت.

5- له‌وانه‌یه‌ بڵاوبێته‌وه‌ بۆ دوورتر وه‌كو بۆ گرێ‌ لیمفه‌كانی‌ به‌رموسه‌ڵان‌، جگه‌ر یان دوورتر.

* له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ زۆر پێویسته‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش هه‌ستی‌ به‌م نیشنانه‌كرد سه‌ردانی‌ پزیشك بكات، پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌.

چاره‌سه‌ر:
خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌گه‌ر زوو ببینرێت به‌ده‌رمانی‌ كیمیاوی‌ و تیشك چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌ویش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پزیشك ده‌ستنیشانی‌ ته‌واوی‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری‌ و لابردنی‌ كۆم ته‌نها ڕێگه‌یه‌ و ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه‌ له‌دیواری‌ سكیه‌وه‌ پیسایی‌ بكات كه‌ پێی‌ ده‌ڵێن كۆڵوستومی‌، یان له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ری‌ كۆتایی‌ نه‌بێت و نه‌خۆشه‌كه‌ ژیان له‌ده‌ستبدات.

"ئه‌م بابه‌ته‌ شه‌یر بكه‌و تاگی‌ هاوڕێیانتی‌ بكه‌ تاوه‌كو سودی‌ لێببینن"

پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه‌ شه‌ریف قه‌ره‌داغی‌
پسپۆری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتی‌، نه‌شته‌رگه‌ری‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس و جگه‌ر، نه‌شته‌رگه‌ری‌ به‌ ناظور
ناونیشان: سلێمانی‌ شه‌قامی‌ ئۆرزدی‌، به‌رامبه‌ر عماره‌ی‌ نوری‌ گوڵاڵه‌
ژ.م 07702102863

سرطان الشرج
قناة الشرج كأي عضو أخر يصيب بالسرطان, و لكن يشكل نسبة 2% من سرطان القولون, أي نسبة قليلة.
الآسباب:
1- يرى فايروس HPV  في 70% -90 % من المصابين, و ينتقل هذا الفايروس بواسطة ممارسة الجنس عن طريق الشرج لمدة طويلة.
2- قلة المناعة, كالمصابين بمرض العوز المناعي- ألآيدز, أو المرضى المتقبلين للكلية من شخص أخر (المزروع له كلية) و ذلك لآخذه حبوب كابحة لمناعة الجسم.
3- الآشخاص الذين يستخدمون الشرج لآجراء العملية الجنسية لمدة.

كيف يظهر:
1- ألم و نزيف من الشرج. لكون هذه العلامات موجودة في البواسير الشرجية, يتأخر المريض عن زيارة الطبيبو يستعمل المراهم لفترة الى ان ينتشر المرض و يكون خارج السيطرة.
2- حكة و افرازات من الشرج
3- ظهور ورم داخل أو من خلال فتحة الشرج.
4- عند تأخير التشخيص, قد ينتشر من خلال عاصرات الشر و يؤدي الى فقدان السيطرة على الهواء أو الغائط.
5- قد ينتشر أبعد الى الغدد اللمفاوية المغبنية, الكبد, أو أبعد.

ألعلاج:
عند اكتشاف المرض في مرحلة مبكرة, يمكن القضاء عليه بالآدوية الكيميوية أة الآشعاع الذري. و لكن التأخير يؤدي الى فقدان المريض للشرج و رفعه جراحيا و خروج الغائط عن طريق فتحة صناعية في جدار البطن. و قد لايمكن السيطرة عليه نهائيا و يؤدي بحياة المريض.
وەرکیراوە